ژمارەى 43 ژن کەوتە بەردیدى خوێنەرە ئەزیزەکانى




ژمارە 43ـى گۆفارى ژن بە بەرگێکى جیاواز و بە مانشێتى دکتۆرێکى پسپۆر و شارەزا لە بوارى پەردەى کچێنى دەستى پێکردووە، کە رەنگە رووبەرووى رەخنەو سەرەنجى زۆر ببینەوە بۆچى (ژن، بەتەنها بریتى نیە لە پەردەى کچێنى)، بەڵام لەماوەى رابردوو دەیان کچى کورد بوونەتە قوربانى مۆتەکەى پەردەى کچێنى، دواى کوشتنیان دەرکەوتووە کە ئەو بابەتەى پێى تۆمەتبار کراون، زۆر لاواز بووە.
-سەروتارى ئەم ژمارەیە، بەناوى جلى ژنانە، لەلایەن سەرنووسەرى ژن ئاڤان فارس جاف نووسراوە.
-چاوپێکەوتنى مامۆستاى زانکۆى کوردستان، مامیلان رەئوف، بە مانشێتى: نەوەیەکى نوێ لە ژنانى سەرکردە لە بوارى بزنس بەڕێوەیە، لەلایەن لانە جاف ئەنجامدراوە.
-چاوپێکەوتنى د.دیلمان ئازاد، مامۆستاى زانکۆى هەولێرى پزیشکى، بە مانشێتى ژن بە تەنها بریتى نیە لە پەردەى کچێنى، لەلایەن سەرنووسەرەوە ئەنجامدراوە، کۆمەلێک تەوەر و بابەت و پرسى گرنگى لەخۆگرتووە.
فۆتۆی بەرگ:سەنگەر ئاکرەیی
-چیرۆکى هێڤی حەسەن، لەلایەن هەوراز ئەحمەد ئەنجامدراوە، بە مانشێتى(هێفیەک بۆ ژیان).
-چاوپێکەوتنى فانیا ئەرسەلان بایز، ئەندازیارى نەوت، بە مانشێتى، ژن دەتوانێ رۆڵى گەورەتر ببینێت لە بوارى نەوت و گازدا، چاوپێکەوتنەکە لەلایەن لانە فارس ئەنجامدراوە.
-چاوپێکەوتنى کچە دیزاینەرێکى کورد لە ئەوروپا، بە مانشێتى(ئاڵ، حەرامى کردە ناوى براندەکەى بۆ شکاندنى بەربەستەکان)، لەلایەن رەوەند جەواد ئەنجامدراوە.
-بۆچى گرنە لە قەیرانەکاندا رۆڵى ژنان زەقتر بکرێتەوە، بابەتێکە لەلایەن (پەریهان زەردەشت) نووسراوە.
-چاوپێکەوتنى بەسۆز تۆفیق بە مانشێتى( بەسۆز لە خوانى گەلى کوردستانەوە، بۆ خوێندنى باڵا لە بوارى میدیا)، لەلایەن ئاڤان جاف ئەنجامدراوە.
-چاوپێکەوتنى ناسک ئەحمەد بە مانشێتى(ناسک بەرد دەهێنێتە قسە)، لەلایەن سەرنووسەرەوە ئەنجامدراوە.
-چاوپێکەوتنى د.ئاواز حەجى، بەناونیشانى (کاریگەرى کۆرۆنا زیاتر بۆ سەر ژنان بووە) لەلایەن سەنگەر ئاکرەیى ئەنجامدراوە.
-راپۆرتى (ژنانى گەرمیان، هەڵمەتى گەرمى خۆپارێزییان دەستپێکردووە)، لەلایەن هەوراز ئەحمەد ئەنجامدراوە.
-چاوپێکەوتنى تافان حەمەخان، بە مانشێتى(تافان پەرە بە بەرهەمى ناوخۆیى دەدات) لەلایەن لانە جاف ئەنجامدراوە.



PM:05:07:30/11/2020




ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌