بەرپرسی میدیاكانی گۆڕان دەستنیشانكرا







بزووتنەوەی گۆڕان (عەبدولڕەزاق شەریف)ی وەك بەرپرسی میدیاكانی بزووتنەوەكەی دەستنیشانكرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (تۆڕی میدیایی رووداو) كەوتووە (عەبدولڕەزاق شەریف) هەڵسووڕاوی گۆڕان وەك بەرپرسی میدیاكانی ئەو بزووتنەوەیە دەستبەكار بووە. ئاسۆ مەحموود، باژێڕوانی سلێمانی گۆڕان هەواڵەكەی بۆ رووداو پشتڕاستكردەوە.

عەبدولڕەزاق شەریف پێشتر بەرپرسی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە و پێش هەڵبژاردنی 21ی ئەیلوولی 2013 دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە یەكێتی راگەیاند.

میدیاكانی بزووتنەوەی پێكهاتووە لە (كەناڵی KNN، سایتی سبەی، رادیۆی گۆڕان).

رووداو- سلێمانی


PM:02:28:02/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌