ئا/ره‌وان تالیب
له سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه کوردستانیه‌کان، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ریان و تێکشکاندنیان له به‌شێکی زۆری ئه‌و ناوچانه، که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و جیهانیش، رۆڵی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یان به‌رزنرخاندووه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی هاوڵاتیانی شاری که‌رکوک به‌شێک له که‌ناڵه‌کان به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ خزمه‌تیان به‌نه‌یارانی کورد کردووه، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"پێویسته له‌کاتی جه‌نگدا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌پێش چاو بگیرێت، نه‌ک یاساکان و پیشه‌یی و ئیتیکی رۆژنامه‌وانی".
هاوڵاتیانی شاری که‌رکوک، رۆڵی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن له‌کاتی روماڵکردنی شه‌ڕی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به‌رانبه‌ر چه‌کداره تیرۆریستیه‌کانی (داعش) به‌رز ده‌نرخێنن، له‌ناوشیاندا که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک، که به‌وته‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی داعشه‌وه‌و تێکشکاندنیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه توانیویه‌تی وه‌ک که‌ناڵێکی وره‌به‌خشی کوردستان ده‌ربکه‌وێت.
جه‌لیل محه‌مه‌د، هاوڵاتیه‌کی کاسبکاری شاری که‌رکوکه، سه‌باره‌ت به رووماڵی که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن بۆ (هه‌واڵ)، وتی:"له‌ناو سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاند که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک توانیویه‌تی به به‌رپرسانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌دا بکات ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی که‌رکوکیش به‌رزبکاته‌وه".
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی شاری که‌رکوک، سه‌رباری ده‌ستخۆشی له‌که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن و مامه‌ڵه‌کردنیان بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانی به‌ره‌ی جه‌نگ، باسی له‌وه‌شکرد:"هه‌ندێک له‌که‌ناڵه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی له کوردستان نه‌بن مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن و هه‌واڵ و چالاکی (داعش) ده‌گوازنه‌وه ئه‌وه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه راوکێی خه‌ڵکیه".
هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هاوڵاتیه، ده‌رچویه‌کی زانکۆی که‌رکوکیش پێی وایه که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن جگه له‌وه‌ی جێگای ده‌ستخۆشیه که بێلایه‌نانه له‌کاره‌کانی دیکه‌ی رووماڵده‌که‌ن، به‌ڵام له جه‌نگی پێشمه‌رگه‌ش به‌رانبه‌ر چه‌ته‌کانی داعش، ده‌یانه‌وێ روماڵی چالاکیه‌کانی ئه‌و تیرۆریستانه بکه‌ن، که ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به هیچ لایه‌ک ناگه‌یه‌نێ، بڕیار جه‌بار، ده‌رچوی زانکۆی که‌رکوک بۆ (هه‌واڵ) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:"ئێمه خۆشحاڵین که سه‌رجه‌م چالاکیه‌کانی پێشمه‌رگه له که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌بینین، راسته جیاوازی له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه ده‌کرێت، به‌ڵام جێگای ده‌ستخۆشیه وه‌کو تیمێک کار ده‌که‌ن و رووماڵی چالاکیه‌کان و نه‌به‌ردیه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن".
بڕیار جه‌بار، باسی له‌وه‌شکرد:"که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک ئه‌توانین ناوی بنێین (که‌ناڵی پێشمه‌رگه و به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵکی که‌رکوک و کوردستان)، چونکه له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی دژ به‌داعش، وه‌کو که‌ناڵی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه ده‌ستی کرد به رووماڵکردن و له به‌شێک له به‌رنامه و کاره‌کان خۆی راگرت بۆ دوای جه‌نگ".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵی که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوکیش، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات، له رابردوو و له ئێستاشدا کارکردن و ستراتیژی که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک دیار بووه به چ ئاراسته‌یه‌ک کارده‌کات، به‌رانبه‌ر نه‌یارانی و دوژمنانی شاره‌که.
سه‌یوان سه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌واڵی که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک، له لێدوانێکیدا بۆ (هه‌واڵ)، وتی:"وه‌کو به‌شی هه‌واڵا له که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک به هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی پیشه‌ییانه و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی شاره‌که کارمان کردووه به‌رانبه‌ر دۆخه‌که"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:"به پیشاندانی چالاکیه‌کانی گروپه تیرۆریستیه‌کان پیشه‌ییانه‌ی راگه‌یاندن ده‌رناکه‌وێ، به‌ڵکو له‌سه‌رجه‌م وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانیش هه‌ستکردن به به‌رپرسیارییکردن هه‌یه، ناکرێ به‌رانبه‌ر تیرۆریستێکی وه‌کو (داعش) به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له به‌ر چاو نه‌گیرێت".
به‌وته‌ی لێپرسراوی به‌شی هه‌واڵ له‌که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک، زۆرێک ره‌خنه‌ی ئه‌وه له‌که‌ناڵه‌که ده‌گرن به‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێکی گرنگ ده‌شارنه‌وه له‌وانه‌ش هێنانی هێزی (حشد الشعبی) بۆ که‌رکوک و بێده‌نگ بونی ئه‌و که‌ناڵه له ئاستی ئه‌و بابه‌ته، سه‌یوان سه‌مه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:"تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی هیچ هێزیک جگه له‌هێزی کوردی له‌که‌رکوک نیه، و پارێزگاری که‌رکوکیش چۆن له‌رابردوو دژی هێزی دجله‌و و مالکی وه‌ستایه‌وه، له ئێستاشدا دژی هه‌ر هێزێکی دیکه ده‌وه‌ستێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌بێ هه‌ماهه‌نگی ئیداره‌ی شاره‌که نه‌بێت".
ئه‌و لێپرسراوه‌ی به‌شی هه‌واڵی که‌ناڵی که‌رکوک، باسی له‌وه‌شکرد:" که به‌داخه‌وه به‌شێک له راگه‌یاندنکاران به‌بێ بونی سه‌رچاوه‌یه‌کی راستگۆ هه‌واڵ و راپۆرت ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش به‌داخه‌وه له‌ئێستادا خزمه‌ت به دۆخی ئێستای که‌رکوک ناکات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:"به‌داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوو باس له ئازاد کردنی دیله‌کان کراو ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێ‌گیرا که بێ ده‌نگ بوینه، به‌ڵام دواتر ده‌رچوو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئه‌وان سه‌رتاپا ناڕاست ده‌رچوون، ته‌نها ریکلامێک بوو"، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه:"خۆزگه هه‌واڵه‌کانی ئێمه ناراست بوایه‌و و هی ئه‌وان راست بوایه، تاکو چیدیکه که‌سوکاری ئه‌و دیلانه ئازار نه‌چێژن به‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه".
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کورستانیش پێیوایه، له‌سه‌رجه‌م وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان، که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگا له پێش چاو ده‌گرن بۆ کاتی روماڵکردن و په‌خشکردنی بابه‌ته‌کانیان، چونکه له حاڵه‌تی شه‌ڕدا سه‌رجه‌م یاساکان راده‌وه‌ستێنرێن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له پێش چاو ده‌گیرێت،
فه‌رهاد سه‌نگاوی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر (لیستی سه‌وز)، بۆ (هه‌واڵ)، وتیشی:"جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک که‌ناڵ له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نه‌بووه به‌ڵکو به پیشه‌ییانه و ئیتیکی رۆژنامه‌وانیش کاری نه‌کردووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی سه‌وز له په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شدا:"له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربین که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک وه‌کو که‌ناڵێکی گشتی له‌که‌رکوک له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کاره‌کانی خۆی کردووه، به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش پێویسته پشتیوانی ئیداره‌ی که‌رکوک و خه‌ڵکی که‌رکوک بکرێت".
(هه‌واڵ)