ماڵپەڕی مێری بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی کەوتە کار





بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە ماڵپەڕی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی کەوتەکار بۆ زیاتر سوودمەندبوونی خوێنەران و خەڵکی كوردستان. مێری هەوڵدەدات ببێتە سەرچاوەیەکی بەردەوامی زانیاری بۆ خوێنەران و توێژەران و ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ئەندامەکانی. بەو جۆرە، ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەتوانن سوود لە شیکار و زانیاری و دواترین بڵاوکراوەکانی مێری وەربگرن بەئامانجی ڕووماڵکردن و گەیاندنیان بە هاوڵاتیان و دانیشتووانی کوردستان.

ماڵپەڕی مێری زانیاری دەربارەی سەرجەم پرۆگرام و پرۆژە و دواترین چالاکییەکان و کاروچالاکییەکانی داهاتووی لەخۆ گرتووە و رۆژانە بابەت و شیکاری نوێ تێدا بڵاودەکرێتەوە دەربارەی دوا پێشهاتەکانی باردۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکە.  
 
ستافی توێژینەوەی ڕێگەپێدراوی مێری ئامادەن بۆ پێدانی لێدوان و شیکاری دەربارەی بابەت و بڵاوکراوە و شرۆڤە کردنی دوا پێشهاتەکانی کوردستان و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، بەگوێرەی پسپۆرییەکانیان.  

‌هیوادارین ماڵپەڕی مێری بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لە پاڵ زمانی ئینگلیزی خزمەت بە خوێنەران و توێژەران و رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکات و هەنگاوێکی تر بێت بە ئاراستەی فەراهەم کردنی ناوەرۆک و بابەتی ئەکادیمی و زانستی بۆ هەموولایەک. 
هیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان بە بەرپرسیارێتییەوە و بە شێویەکی پڕۆفێشناڵ و پیشەیی مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکان بکەن و بە ئەمانەتەوە ڕووماڵی بکەن و ئاماژە بە سەرچاوەی زانیاری و بابەتەکان بکەن.  
 
ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) 
دووشەممە، ٢ ئازاری ٢٠١٥


PM:08:08:03/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌