میدیای ئه‌هلی و سه‌نته‌ری میترۆ به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌كی دارایی میدیا ئه‌هلیه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 26ی ئازاری 2014، وه‌فدێكی میدیای ئه‌هلی و سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له لێدوانێكدا به خه‌ندانی راگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندیدار بوو به‌پشتیوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پرۆژه یاسایه‌ك، سه‌باره‌ت به هاوكاری دارایی میدیای ئه‌هلی".
وتیشی:" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌گه‌رمی پێشوازی له داخوازییهكهمان كرد و داوای كرد له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كاندا قسه‌بكرێت بۆ پشتیوانی ئه‌م پرۆژه‌یاسایه".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، "به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرۆژه یاساكه سه‌ردانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ده‌كه‌ین."
پرۆژه یاساكه رێكخراوی (IMS) پشتیوانی كردووه و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاو پسپۆڕه‌وه یاساكه داڕێژراوه‌ته‌وه كه د. سامان فه‌وزییه، وه میدیایی ئه‌هلی و سه‌نته‌ری میترۆ گفتۆگۆیان له‌سه‌ر كردووه و دهوڵهمهندیانكردووه، به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌م پرۆژه‌یاسایه بڕگه‌كانی باس له‌وه ده‌كات كه په‌رله‌مانی كوردستان ساڵانه له‌كاتی دانانی بودجه‌ی خۆیدا، بڕێك پاره بۆ پاڵپشتی رۆژنامه‌و گۆڤاره ئه‌هلیه‌كان ته‌رخان بكات، هه‌ر له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه كه، له‌داوی په‌سه‌ندكردنی بودجه لیژنه‌ی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ژماره‌یه‌ك گۆڤار و رۆژنامه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ دابه‌شكردنی پاڵپشتی په‌رله‌مان به‌سه‌ریاندا كه له 10 رۆژنامه‌و گۆڤار زیاتر نه‌بن، بۆ سودمه‌ندی هه‌ر رۆژنامه‌و گۆڤارێك له پاڵشتی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تێدابێت كه مه‌رجه‌كانی تێدا ئاشكراكراوه.
خه‌ندان- هێڤی خالید