سه‌رۆک وه‌زیران‌و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی تایله‌ند بۆ راگرتنی ئاشتی‌و سیستم، له‌وه‌ڵامی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێکدا رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند که ئه‌وان هه‌رچی رۆژنامه‌نوسێک «رستیه‌کان نه‌ڵێت» له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
پرایوس چان ئۆچا، سه‌رۆک وه‌زیران مانگێک پێش ئه‌م لێدوانه‌ی، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو که ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌رچی ده‌زگایه‌کی میدیایی که به‌دڵی نه‌بێت دایبخات.
پرایوس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند که مه‌رج نییه له‌گه‌ڵ حکومه‌ت هاوڕابیت، به‌ڵام ده‌بێت راستیه‌کان بڵێیت. به‌ڕۆژنامه‌نوسانیشی وت که ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک راپۆرت بنوسن‌و هه‌واڵ بڵاوبکه‌نه‌وه که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له‌نێو هاوڵاتیانی تایله‌ند به‌هێز بکه‌ن.
پرایوس، مانگی پێنجی ساڵی رابردوو هاته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات له‌تایله‌ند له‌پاش ئه‌وه‌ی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو ینگلوک شیناواترا ئه‌نجامدا.
پرایوس پێشتر به‌رپرسی سوپای تایله‌ند بوو و کوده‌تاکه‌شی پاش چه‌ند مانگێک له‌خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ی له‌دژی شیناواترا ئه‌نجامدا.
پرایوس ناسراوه به‌هه‌ڵوێسته تونده‌کانی‌و له‌پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات تائێستا یاسای سه‌ربازی له‌وڵاتدا جێگیرکردوه‌و که‌مپینێکی سه‌رکوتکردنی دژ به‌نه‌یاره‌کانی له‌وڵاتدا ده‌ستپێکردوه.
له‌ئێستادا گشت کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌تایله‌ند قه‌ده‌غه‌یه‌و هیچ سیمینارێکیش یاخود کۆڕێکیش ده‌رباره‌ی ئازادی راده‌ربڕین له‌وڵاتدا رێگه‌پێدراو نیه.
له‌میانه‌ی هه‌مان کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا، پرایوس هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ڕۆژنامه‌نوسێکی تایله‌ندی سه‌ر به‌ڕۆژنامه‌ی ماتیکۆنی تایله‌ندی کرد‌و رایگه‌یاند که ئه‌و ئاگاداری ئه‌وه‌یه که «رۆژنامه‌ی ماتیکۆن لایه‌نگیری رژێمی پێشوو و شیناواترا ده‌کات».
له‌ئێستادا پرایوس سه‌رقاڵی یه‌کخستنه‌وه‌ی ریزی تایله‌ندیه‌کانه، که جیابونه‌ته‌وه له‌نێوان لایه‌نگرانی شیناواتراو له‌لایه‌ک‌و نه‌یاره‌کانی له‌لایه‌کی دی.