سەنتەرى میترۆ لە کۆربەندى کۆمەڵایەتى جیهانى: سەلامەتى کارى رۆژنامەوانى لە مەترسیدایە




تونس، میترۆ
لە میانەى بەرێوەچونى کارەکانى کۆربەندى کۆمەڵایەتى جیهانى لە تونس کە 25-مارس چالاکیەکانى بە بەشدارى 121دەوڵەت و5هەزاررێکخراو کۆمەڵە دەستى بەکارەکانیکرد و ماوەى هەفتەیەک بەردەوام بو. 

هیوا عومەرنوێنەرى سەنتەرى میترۆ لە میانەى بەشداریکردنى لە کۆربەندى کۆمەڵایەتى عێراقى وتەوەرى رەوشى ئازادى رادەربرین وئازادى کارى رۆژنامەگەرى، ئامارى پێشێلکارییەکانى بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان لە ساڵى 2014خستەروو رایگەیاند ساڵى 2014سالێکى ترە لە یاساشکێنى ودەربازبونى ئەوکەس ولایانانەى پێشێلى مافى رۆژنامەونوسان دەکەن لە هەرێمى کوردستان ،وتیشى ئەگەرچى بەپێ راپۆرتى ساڵانەى سەنتەرى میترۆ بە بەراورد بە ساڵى 2013 لە رووى چەندایەتیەوە پێشێلکارییەکان کەمى کردوە بەڵام لە رووى چۆنیایەتى وژینگەى کارى رۆژنامەوانى هیچ گۆرانکارییەک بەدى نەهاتوە، هێشتا رۆژنامەونوس بە هۆى کارەکەیەوە روبەروى لێدان ورفاندن وشەهید بون دەبێتەوە .

میترۆ دەوڵەتى خەلافەى ئیسلامى بە هەرشەیەکى ترسناک زانى بۆ ئەو برە لە ئازادیە زەمانەت نەکراوەى توانراوە بەدەست بهێنرێت .
نوێنەرى سەنتەرى میترۆ وتیشى لە هەرێمى کوردستان سەرەراى بونى یاساى کارى رۆژنامەگەرى بەڵام زۆرجار کاربەو یاسایە ناکرێت ورۆژنامەنوس بە یاساى سزادانى عێراقى دادگایى دەکرێت . 

سەرەتاى کارەکانى کۆربەند بە رێپێوانێکى جەماوەرى لە بەردەم باب سعدون بۆبەردەم مۆزەخانەى باردۆلەتونس دژبەتیرۆر دەستيپێکرد ، چەندین باس وتوێژینەو کارى دیکۆمێنتارى لە بارەى ئاستنگەکانى بەردەم ئازادى رادەربرین وئازادى کارى رۆژنامەوانى لە لایەن مامۆستایانى زانکۆ وچالاکانى مەدەنى ورۆژنامەونوسان لە عێراق وتونس ومەغریب پێشکەشکرا .

لە کۆربەندى کۆمەڵایەتى جیهانى 70هەزارکەس بەشداربون لە گفتوگۆکردنى بابەتەکانى گةشەپێدانى سیاسى وکۆمەڵایەتى و کلتورى وچۆنیەتى روبەروبونەوەى تیرۆر،

 1076چاڵاکى لە سیمنارو ورشەى گفتوگۆ  ئەنجامدرا لە نێویشیاندا پرسى دەرهاوێشتەکانى سیاسەتى نیولیبرالیزمى سەرمایەدارى لە ناوچەکەو کاریگەریەنێگەتیڤەکانى تەوەرێکى سەرەکى گفتوگۆو چالاکیەکان بو.



AM:08:45:30/03/2015




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌