هه‌ولێر11ى نیسانى 2015: سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى له مافى رۆژنامه‌نوسان داواده‌كات ده‌ستبه‌جێ ژماره‌نوێیه‌كه‌ى گۆڤارى لڤین بگه‌رێته‌وه بۆ كۆمپانیاى دابه‌شكردن وهیچ جۆره سانسۆرێك نه‌خرێته به‌رده‌م ئازادیى بڵاوكردنه‌وه .
له‌شارى هه‌ولێر رێگه له بڵاوكردنه‌وه‌ى دوایین ژماره‌ى گۆڤارى لڤین ده‌گیرێت ولانێكى (نادیار) ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڤاره ده‌گرێت ، كه‌بۆ شاره‌كه نێردراون ؟
دواى ئه‌وه‌ى له لایه‌ن ستافى گۆڤارى لڤین ئاگه‌داركراینه‌وه ،گۆڤاره‌كه‌یان ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه له كۆمپانیاى دابه‌شكردن ،پاش به‌دواداچونى میترۆ ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌م دواین ژماره‌ى گۆڤارى لڤین له لایه‌ن لایه‌نێكى نادیاره‌وه ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه .
سه‌نته‌رى میترۆ ،داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان ده‌كات له شارى هه‌ولێر به زوترین كات به‌دواداچون بۆ ئه‌و پێشێلكارییه بكه‌ن و به‌هیچ بیانوه‌یه‌ك ناكرێت ئازادى بڵاوكردنه‌وه‌و راده‌ربرین زه‌وت بكرێت ، ئه‌وكاره‌ى كراوه له لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه دژى مافى ئازادى بڵاوكردنه‌وه‌یه .
جارێكى تر تائكید ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س ولایه‌نێك كێشه‌ى له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانى گۆڤارى لڤین وهه‌ربڵاوكراوه‌یه‌كى تر هه‌یه ده‌توانێ له چوارچێوه‌ى یاساكانى رۆژنامه‌وانى رێكارى بگرنه‌به‌ر ،نه‌ك هێز و زه‌وتكردن دوور له هه‌موو بنه‌ماییه‌كى یاسایى .
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافى ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆى قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵى 2009 له شارى سلێمانى له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر( رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵى 2010 له كۆنفرانسێكدا له شارى هه‌ولێر ئه‌ندامانى بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 و2014 راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.