كتێبى زێوه‌رى زمانى كوردى له‌ شارى سنه‌ كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌






میترۆ، سلێمانى 

به‌پێى هه‌واڵێكى وێب سایتى خه‌ندان كه‌ بڵاوى كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت، به‌ هه‌وڵ و كۆششی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردستان ‌ناسی زانكۆی ئازادی سنه‌ كتێبی "زێوه‌ری زمان" كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌سته‌واژه‌ی كنایی زمانی كوردی له‌خۆ گرتووه‌ له‌ شارى سنه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌. .


به‌رپرسی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌ سایتى خه‌ندانى راگه‌یاندووه‌ كه‌، "ئه‌م كتێبه‌ یه‌كه‌مین به‌رهه‌می ناوه‌نده‌كه‌مانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیبراهیم ئه‌حمه‌دییه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌و رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٥/٤ له‌ رێوره‌سمێكی تایبه‌ت له‌ شاری سنه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌".

دكتۆر ئومید وه‌رزه‌نده‌  ئه‌وه‌شى به‌ خه‌ندان وتووه‌،" ئه‌م كتێبه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌سته‌واژه‌ی كنایی زمانی كوردی له‌خۆ گرتووه‌و نوسه‌ر هه‌وڵێكی زۆری داوه‌ بۆ ئاماده‌كردنی".

راشیگه‌یاند: ناوه‌نده‌كه‌مان به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی هه‌یه‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و به‌شێكی گرنگی ناوه‌نده‌كه‌ش له‌مبواره‌دا ئیش ده‌كات و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كتێب گه‌لێكی پڕبایه‌خ له‌م بواره‌دا بڵاوبكه‌ینه‌وه‌.

ئه‌م ناوه‌نده‌ دوو كتێبی دیكه‌شی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ چاپ و له‌مساڵیشدا دوو كۆنگره‌ی گه‌وره‌ له‌سه‌ر سینه‌مای كوردی و هه‌ورامان ‌شوناسی به‌ڕێوه‌ده‌بات.


PM:03:10:12/04/2015




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌