میترۆ، سلێمانى
سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى لڤین سه‌رله‌نوێ هێزى ئه‌منیه‌كانى تۆمه‌تباركرد به‌دیار نه‌مانى گۆڤاره‌كه‌یان و هه‌شت رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تیش گۆڤاره‌كه چاپ ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ 18ى ئایارى 2015، له قاوه‌خانه‌ى كلتورى سه‌باره‌ت به چاپكردنه‌وه‌ى ژماره (299)ى گۆڤارى لڤین و به‌به‌شدارى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌كادیمیاى راگه‌یاندنى ئه‌ڵمانى و سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى لڤین گۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا.
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى لڤین له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند،" به‌بۆچوونى خۆم گۆڤارى لڤین نه‌دزاروه و ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه ده‌توانم بشڵێم ئه‌نفالكردنه، چونكه پێشتر به‌ڵێن نامه له‌و گۆڤار فرۆشه‌كان وه‌گیراوه كه‌نابێت گۆڤارى لڤین بفرۆشرێت".
وتیشى:" ئه‌گه‌ر گۆڤارى لڤین یه‌ك وشه ناو زڕاندنى تێدابوو ئه‌وا ئاماده‌ن له‌سێداره‌م به‌ن".
ئه‌حمه‌د میره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌به‌ر ئه‌منیه‌تى و سه‌لامه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كۆمپانیاكه له هه‌ولێر نامانه‌وێت ورده‌كارى تایبه‌ت مه‌ند له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وان بڵاوبكه‌ینه‌وه ئه‌گینا هه‌ڕه‌شه‌ى دیارى كراومان هه‌یه.
هاوكات دانا ئه‌سعه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌كادیمیاى راگه‌یاندنى ئه‌ڵمانى له‌كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند، هه‌شت رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆیى كه تایبه‌ت به پاراستنى راگه‌یاندن و ئه‌ركى سه‌رله‌نوێى چاپكردنه‌وه‌ى گۆڤاره‌كه‌مان له‌ئه‌ستۆگرتووه، وه تۆمه‌تیش ناخه‌ینه‌وه پاڵ هیچ لایه‌نێك و له هه‌مانكاتدا متمانه‌ى ته‌واومان به‌هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، بۆیه سه‌رله نوێى ئه‌م گۆڤاره‌مان چاپكرده‌وه.
دانا ئه‌سعه‌د وتیشى: هیوا دارین هێزه ئه‌مینه‌كان ئه‌ركى پاراستنى ئه‌م گۆڤاره بگرنه‌وه ئه‌ستۆ و رێگربن له دوباره دزینه‌وه‌ى و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى بڵاوبكرێته‌وه، هه‌ندێك زانیارى ده‌بیسترێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ى له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كه بڵاوكراوه‌كان ده‌فرۆشن روبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه له‌ئه‌گه‌رى فرۆشتنى گۆڤار و ڕۆژنامه.
ره‌حمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكى له مافى رۆژنامه‌نووسان له‌كۆنگره‌كه‌دا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه، ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى له هه‌رێمى كوردستاندا له سایه‌یى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا فرسه‌تێكیان فه‌راهه‌مكردووه كه هه‌موومان بتوانین به ئازادى قسه‌بكه‌ین و ئازادى بڵاوكردنه‌وه ئازادى ڕاده‌ربڕین هه‌بێت له هه‌رێمى كوردستان.
ئاشكراشیكرد، به‌بێ ئازادى راده‌ربڕین و به‌بێ ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى و كارى سه‌ندیكا، بێ گومان هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ده‌یان پرسیار.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه، ره‌نگه له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌دان پرۆسه‌ى دزین روبدات، به‌ڵام كه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به‌ئازادى بڵاوكردنه‌وه هه‌بوو ده‌بێته قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت.
داواشى له‌هێزه ئه‌مینه‌كانى هه‌ولێركرد كه، ئێمه وه‌كو كه وه‌ڵامێكى قایلكه‌ریان هه‌بێت بۆ دیار نه‌مانى گۆڤارى لڤین له ناوه‌ڕاستى شارى هه‌ولێر.