میترۆ، سلێمانى
به‌پێى هه‌واڵێكى وێب سایتى خه‌ندان كه ئه‌مرۆ بڵاوى كردۆته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه، حكومه‌تی نه‌رویج به‌نیازه په‌خشی رادیۆیی له‌سه‌ر شه‌پۆلی FM دابخات و ببێته یه‌كه‌م وڵات له جیهاندا كه ئه‌و سیستمه رابگرێت.
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه له خه‌ندان بڵاوبۆته‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی نه‌رویج رایگه‌یاندووه كه، ته‌نیا تا ساڵی 2017 كار به سیستمی په‌خشی رادیۆیی FM ده‌كه‌ن و له‌و واده‌یه به‌دواوه پشت به په‌خشی دیجیتاڵیی جۆری DAB، ده‌به‌سترێت.
له نه‌رویج ته‌نیا پێنج ئێزگه به سیستمی FM، كارده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م ئێزگه‌كانی دیكه كه ژماره‌یان 20 ئێزگه‌یه و به ته‌كنه‌لۆجیای DAB، كار ده‌كه‌ن. وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش ئێزگه‌كانی سه‌رپشك كردووه كه ئایا ته‌كنه‌لۆجیای DAB یان DAB +، هه‌ڵبژێرن كه له ساڵی 2007 بۆ یه‌كه‌مجار داهێنرا.
به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش، زۆرێك له ئێزگه رادیۆییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جۆری په‌خشه‌كه‌یان بۆ ته‌كنه‌لۆجیای DAB بگۆڕن، به‌ڵام هاوشێوه‌ی نه‌رویج واده‌ی ئه‌و گۆڕینه‌یان دیاری نه‌كردووه.
به به‌راورد به FM، ته‌كنه‌لۆجیای DAB ده‌نگ و باشتر و روونتره و كه‌ناڵی زیاتر له خۆده‌گرێت.