له‌هه‌مو کۆمه‌ڵگاو سه‌رده‌مێکی مێژوییدا که‌سانێک هه‌ن پێش ئه‌وانی دیکه درک به‌راستییه‌کان ده‌که‌ن‌و به‌ده‌نگی به‌رز ئاشکرای ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌نگ به‌رزییه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رئێشه‌و هه‌ندێک جار "نه‌فره‌ت" لێکردن، به‌ڵام "بێ باکیی" هه‌ڵوێستی ئه‌وانه به‌رامبه‌ر ده‌نگه دژه‌کان.
ڕه‌نگه زۆرینه کۆک بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شێرزاد حه‌سه‌نی چیرۆکنوس، یه‌کێک بێت له‌و ده‌نگه ده‌گمه‌ن‌و دژه‌باوه جیددییانه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌که له‌گۆڕه‌پا‌نی رۆشنبیریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێمه‌دا خاوه‌نی په‌یامی تایبه‌تی خۆیه‌تی‌و به‌رده‌وام به‌رگریی لێ ده‌کات.
شێرزاد بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی خه‌می خۆی‌و که‌سانی ده‌وروبه‌رو کۆمه‌ڵگاکه‌ی بکات، نوسینی چیرۆک هه‌ڵده‌بژێرێت. پاڵه‌وانی چیرۆکه‌کانی ئه‌و، نه‌که‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌و سوپه‌رمان بون، نه‌شۆڕشگێڕه فوتێکراوه‌کان، وه‌ک له‌سه‌رده‌می خۆیدا باوبون، به‌ڵکو که‌سانی ئاسایی‌و فه‌رامۆشکراوو خه‌مه‌کانیان، ده‌بونه کاره‌کته‌رو تێمای چیرۆکه‌کانی، له‌و باره‌یه‌وه شێرزاد ده‌ڵێت "خه‌می هه‌ر که‌سێکی فه‌رامۆشکراو، بۆخۆی نیشتمانێکه".
شێرزاد حه‌سه‌ن له‌سه‌ره‌تای نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی نۆزده له‌شاری هه‌ولێر له‌دایکبوه. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆسه له‌زمان‌و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی‌دا له‌زانکۆی به‌غدا.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕێکخراوی بیانیی‌و ناوخۆیی له‌کوردستاندا کاریکردوه، به‌شی زۆریان به‌مه‌به‌ستی هۆشیارکردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بوه.
له‌بواری په‌روه‌رده‌شدا، وه‌ک مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیاریی په‌روه‌رده‌یی کاری کردوه.
له‌ساڵی 1997 کاتێک شێرزاد حه‌سه‌ن بانگهێشتکرا بۆ وڵاتی فینلاندا بۆ کۆنفرانسێکی جیهانیی له‌سه‌ر"زمان‌و که‌سێتی نوسه‌ر"، ئه‌و نوسه‌ره کورده ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و وتارێکی گه‌لێک سه‌رنجراکێشی له‌به‌رده‌م نوسه‌رانی جیهاندا پێشکه‌ش کرد. ئه‌و وتاره‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن له‌کاتی خۆیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو بوه مانشێتی چه‌ندین رۆژنامه‌ی ئه‌ده‌بیی جیهانیی.
له‌سه‌ر ئاستی چیرۆکنوسین، شێرزاد حه‌سه‌ن به‌یه‌کێک له‌داهێنه‌رانی چیرۆکی کوردی داده‌نرێت، له‌سه‌ر ئاستیی زمان‌و تێمای کاره‌کانیدا.
تائێستا خاوه‌نی چوار کۆمه‌ڵه چیرۆکه به‌ناوه‌کانی: ته‌نیایی، گوڵی ڕه‌ش، گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان هه‌روه‌ها پیره په‌پوله‌کانی ئێواران.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی سێ نۆڤڵێت‌و دو رۆمانی بڵاوکراوه‌شه: حه‌سارو سه‌گه‌کانی باوکم، خه‌ونی جاڵجاڵۆکه، ژنێکی منگن، پێده‌شتی کارمامزه کوژراوه‌کان، ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند.
به‌شێک له‌چیرۆک‌و رۆمانه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن وه‌رگێڕدراون بۆ چه‌ند زمانێکی بیانیی.
جگه له‌نوسینی کتێبیش، خاوه‌نی زیاتر له20 کتێبی وه‌رگێڕدراوه که له‌زمانی ئینگلزییه‌وه کردونی به‌کوردیی.
(ئاوێنه نيوز)