چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، یه‌كێك له دیارترین رۆژنامه‌نووسانی شاری موسڵ به بیانوی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بووه له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كار بكان گولـله‌بارانكرد كه پێشتر كارمه‌ندی كه‌ناڵی نه‌ینه‌وا بووه .
غه‌یاس سورچی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له موسڵ به خه‌ندانی راگه‌یاند: "چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش یه‌كێك له دیارترین رۆژنامه‌نووسه‌كانی موسڵ-یان له به‌رامبه‌ر ماڵه‌كه‌ی له گه‌ره‌كی ئینتیساری شاری موسڵ كولـله‌بارنكردووه".
وتیشی: "ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ناوی عه‌بدولمه‌جید شه‌ریف مه‌حمود بووه كه پێشتر كارمه‌ندی كه‌ناڵی نه‌ینه‌وای سه‌ر به‌حكومه‌ت بووه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ھۆكاری گولـله‌بارانكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته كه ئامانه‌بووه كار بۆ راگه‌یاندنی رێكخراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بكات".
خه‌ندان - ره‌ڤه‌ند گوھه‌رزی