ئیحسانى مه‌لا عه‌لى ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان داوای ١٠٠ میلۆن دینار له‌شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری پێشووی ئاوێنه ده‌كات وه‌كو قه‌ره‌بوونكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك كه حه‌وت سال له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رنووسه‌ری پێشووی ئاوێنه، شوان محه‌مه‌د به‌سایتى ئاوێنه‌نیوزى راگه‌یاند كه "ئیحسانی مه‌لا عه‌لی، كوڕی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردم‌و داوای ١٠٠ ملیۆن دینار ده‌كات وه‌كو قه‌ره‌بویه‌ك له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك".
شوان محه‌مه‌د له‌باره‌ی سكاڵا یاساییه‌كه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له ژماره ١١٤ی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئیحسانى مه‌لا عه‌لى بڵاوكرایه‌وه له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنێكی خۆیدا كه سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا له‌له‌نده‌ن، ده‌ڵێت من له‌ئه‌وروپا ده‌ژیم نه‌ك له‌مه‌ككه.
شوان وتى "دواتر ئه‌م به‌رپرسه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ئاوێنه تۆماركرد، له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٣‌و دادگا سزای من‌و ئاوێنه‌ی به شه‌ش ملیۆن ده‌ركرد، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "ژیانی شه‌خسیه".
وتیشى "جارێكی تریش ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی سكاڵای یاسایی تۆماركردووه‌و داوای بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار ده‌كات وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌خسی. وا بڕیاره له‌ڕۆژی ٣ی مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا دوا دانیشتنی ئه‌و داوایه له دادگای سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت".
سلێمانى، ئاوێنه‌نیوز