سلێمانی،19ی حوزه‌یرانی 2015: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئاسایشی سلێمانی سنوری ئه‌ركه‌كانی ده‌به‌زێنێت و له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێك ده‌كات.
رۆژی پێنج شه‌ممه 18ی حوزه‌یران له‌سه‌ر داوای ئه‌فسه‌رێكی ئاسایشی سلێمانی رۆژنامه‌نوس (به‌رزان عه‌لی حه‌مه) له یه‌كێك له هۆبه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه ئاماده‌بووه. پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئه‌فسه‌رێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه.
به‌رزان به میترۆی ووت"په‌یوه‌ندیم پێوه كرا له ئاسایشی سلێمانی ئاماده‌بوم كه چومه ئه‌وێ كاتژمێرێك له ژورێك دانرام ئینجا ئه‌فسه‌رێك لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردم" جه‌ختیكرده‌وه" هیچ داوایه‌كی یاسایم له‌سه‌ر نۆمار نه‌كرابوو تا لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكرێت هه‌موو پرسیاره‌كانی په‌یوه‌ندی به نوسینه‌كانمه‌وه هه‌بوو له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیس بوك"
به‌رزان باسی له‌وه‌شكرد كه له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌فسه‌ره‌كه پێی ووتوه" ئه‌بێت ئه‌م شاره جێبهێڵی"
ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نین بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ده‌بڕینی بیروڕا به یاسا له هه‌رێمی كوردستان پارێزراوه. هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسان هه‌یه با له رێگه‌ی یاساوه چاره‌سه‌ری بكات نه‌ك به هه‌ره‌شه‌و تۆقاندن.
میترۆ له‌كاتێكدا ئه‌م ره‌فتاره ره‌تده‌كاته‌وه جه‌ختده‌كاته‌وه بانگ كردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك ده‌بێت به بڕیاری دادگا بێت نابێت ئاسایش و پارێزه‌رانی یاسا له‌هه‌رێمی كوردستان سنوری ئه‌ركه‌كانی خۆیان ببه‌زێنن له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بیروڕا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس نوسه‌ران بكه‌ن.
سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافى ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكى سه‌ربه‌خۆى قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵى 2009 له شارى سلێمانى له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵى 2010 له كۆنفرانسێكدا له شارى هه‌ولێر ئه‌ندامانى بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. له‌سه‌ره‌تای 2015 سه‌رله‌نوێ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردوه.سالاَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه.