میترۆ، سلێمانى
له حه‌وت هه‌مین ساڵیادى تیرۆر كردنى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م" سۆرانى مامه حه‌مه"دا، گۆڤارى لڤین و سه‌نته‌رى میترۆ داواى هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسیه‌یى كه‌یسى تیرۆركردنى رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ حه‌وت ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر تیرۆركردنى شه‌هیدى قه‌ڵه‌م (سۆرانى مامه حه‌مه) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گۆڤارى لڤین به‌به‌شدارى چه‌ندین كه‌سایه‌تى سیاسى و رۆژنامه‌نووسان خه‌ڵاتى ساڵانه‌ى سۆرانى مامه حه‌مه‌ى به‌خشیه هه‌ر یه‌ك له(محمه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێرى حزبى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان، سامان فه‌وزى ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق، عه‌بدوڵا مه‌لا نورى ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان).
له وته‌یه‌كیدا سه‌رنوسه‌رى گۆڤارى لڤین ئه‌حمه‌د میره كه پێشكه‌شى به‌شداربوانى مه‌راسیمه‌كه‌ى كرد وتى، " تیرۆر كردنى سۆرانى مامه حه‌مه له مێژووى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا روداوێكى ئاسایى نه‌بوو، ته‌نها رووبدات و تێپه‌ڕێت به‌ڵكو زه‌نگێكى مه‌ترسیداربوو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى جیاواز ده‌یان نووسى و جیاواز بیریان ده‌كرده‌وه و جیاواز به‌دوا داچونیان بۆ فایله‌كانى گه‌نده‌ڵى و پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤ له كوردستان ده‌كرد".
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا وتیشى،" شه‌هید كردنى سۆرانى مامه حه‌مه ده‌مامكى له‌سه‌ر ده‌موچاوى ئه‌و سیاسیانه هه‌ڵماڵى كه‌به‌سه‌ر شانى براكاندا گه‌یشتونه‌ته كورسى حكومڕان ئێستاش شه‌ڕى مان و نه‌مان له‌سه‌ر كورسى ئه‌به‌دى ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ى وڵاتێكى وێران ده‌كه‌ن كاتێك ئه‌وان حكومڕان نه‌بن".
له كۆتایى وته‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د میره داواى له ده‌زگا ئه‌مینه‌كانى كه‌ركوك كرد جارێكى دیكه دۆسیه‌یى تیرۆركردنى سۆرانى مامه حه‌مه بكه‌ن و ئه‌و سه‌رداوانه‌ى پێى گه‌یشتوون بۆ راى گشتى كوردستان ئاشكراى بكه‌ن.
هه‌رله مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى میترۆ ره‌حمان غه‌ریب له وته‌یه‌كیدا وتى، " تیرۆر‌و هه‌ڕه‌شه نامانترسێنێت و به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنى په‌یامى راستگۆیى و پیشه‌یى خۆمان په‌یمان ده‌ده‌ین كه تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانیان به‌رده‌وام یادیان زیندو راده‌گرین".
وتیشى،" تێپه‌ڕبوونى زه‌مه‌ن به‌سه‌ر رووداوى تیرۆرى سیاسى و تیرۆر له‌سه‌ر ئازادى بیروڕا و ئازادى رۆژنامه‌نووسى ساڵێك بێت یان سه‌ده‌یه‌ك ماناى سڕینه‌وه‌ى رووداوه‌كه ناگه‌یه‌نێت له یاده‌وه‌رى گشتیدا".
ئاشكراشیكرد كه، ئه‌وه‌ى خه‌مى ئێمه و ئێوه و خانه‌واده‌ى (سۆرانى مامه حه‌مه)یه، ره‌نگه كه‌متربكات و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌قه بۆ خاوه‌ن هه‌ق بینینى تاوانبارانى راسته‌قینه‌یه له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى عادیلانه.
له به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كه‌یكدا ره‌حمان غه‌ریب جه‌ختى كرده‌وه، كه تا كات به‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه تێپه‌ڕن پرسیارى زیاتر له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ى جێبه‌جێكار ده‌وروژێت، گومانى زیاتریش له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆى ده‌زگاى دادوه‌رى دروست ده‌بن، بۆیه له‌م یاده‌دا بانگه‌وازى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ین كارێكى به‌په‌له و قایلكه‌ر بكه‌ن بۆ راگرتنى پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و جوڵاندنى ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه ته‌نها له‌سه‌ر ئازادى بیروڕا و ئازادى پیشه‌كه‌یان تیرۆر كراون.