میترۆ، هێڤى خالید
شه‌وى رابردوو كاتژمێر 11:30خوله‌ك له‌لایه‌ن سێ كه‌سى نه‌ناسراوه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ماڵى به‌رپرسى به‌شى بادینى كه‌ناڵى سپێده له‌شارى هه‌ولێر و ئه‌و كارمه‌نده‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه، كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نیه و ناشزانم بۆچى هاتوون.
موسعه‌ب عه‌بدول عه‌زیز به‌رپرسى به‌شى بادینى كه‌ناڵى سپێده له شارى هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ میترۆ ووتى، " شه‌وى رابردوو له كاتژمێر 11:30خوله‌كى شه‌و له رێگه‌دابووم بۆ ماڵه‌وه خێزانه‌كه‌م ته‌له‌فۆنى بۆ كردم و ووتى چه‌ند كه‌سێك هاتوون له ده‌رگاى چێشتخانه‌كه ده‌ده‌ن له‌كاتى قسه كردن بووم له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م وتى هاتنه ژوره‌وه منیش گه‌یشتمه‌وه ماڵه‌وه سه‌یرمكرد سێ كه‌س بوون یه‌كێك له‌و كه‌سانه له‌ناو حه‌وشه‌كه‌بوو و پێم وت چى ده‌كه‌ن له‌ناو ماڵى من به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن".
ئه‌و وتى: له‌كاتى قسه‌كردندا شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زى و هاته ژوره‌وه، ئه‌وكه‌سه‌ى له‌ناو حه‌وشه‌كه بوو وتى "به‌هه‌ڵه هاتووین و وامانزانیوه ماڵى خزمێكمانه"، منیش وتم ئه‌گه‌ر ماڵى خزمیشتان بێت چۆن ئاوا ده‌ڕۆن بۆ ماڵیان، له‌كاتى قسه‌كردنا بوین به هه‌ردوكیان لێیان دام.
موسعه‌ب زیاتر بۆ میترۆ دواو ووتى،" له‌دواى 10 خوله‌ك هه‌ر نه‌رۆیشتنه ده‌ره‌وه منیش ووتم ئه‌گه‌ر نه‌رۆن ته‌له‌فۆن بۆ ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌م، له‌و كاته‌دا مۆبایله‌كه‌ى منیان برد‌و رۆیشتن ئۆتۆمبێلێكى ته‌كسى جۆرى نیسان (سه‌نی)ان پێ بوو، وه دواتر دوایان كه‌وتم و خۆیان وون كرد منیش چومه پۆلیسى شارى زه‌یتوونه و سكاڵام تۆماركرد".
ئاشكراشیده‌كات كه، هاتمه‌وه یه‌كێك له دراوسێكه‌مان پێى وتم پێشتر ئه‌و سێ كه‌سه پرسیاریان كردووه كه ئه‌مه ماڵى تۆیه، له‌دواى ئه‌و رووداوه من له‌ماڵه‌وه نه‌مام وچووم بۆ ماڵى هاوڕێیه‌كم، به‌ڵام پاسه‌وانى شارى زه‌یتوونه پێى وتم كه هه‌مان ئۆتۆمبێل هاتۆته‌وه و له‌ده‌ورى ماڵه‌كه‌ت سوڕاوه‌ته‌وه و رۆیشتووه.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، تا ئێستا نازانم په‌یوه‌ندى به‌چیه‌وه‌هه‌یه و هاتون هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه وه په‌یوه‌ندى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیه و هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ كه‌سدانیه.