هەولێر: سەرنوسەرى گۆڤارى چرکە بەکەفالەتى 3ملیۆن دینار ئازادکرا




میترۆ، هێڤى خالید
لەسەر سکاڵایەکى ئەندامێکى سەرکردایەتى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان کە پێى وایە گۆڤارى چرکە بەردوام لە دژى حیزبەکەى ئەو دەنوسێت و ڕەخنەى لێدەگرێت ئەمرۆ 30ئابى 2015، لە شارى هەولێر دادگاى سەرنوسەرى گۆڤارى چرکە کراو دواتر بەکافالەتى 3ملیۆن دینار ئازاد کرا تا کاتى دادگاییەکەى.

سەرنوسەرى ئەوگۆڤارەش ئاماژە بەوەدەکات کە،" تەشهیریان بەکەس نەکردووە و تەنها باسیان لەوانەکردووە چۆن (شیوعى و کۆمەنیستەکان) بەدەستى ئیسلامیەکان چۆن کوژراون". 

 
مەحمەد فەریق سەرنوسەرى گۆڤارى چرکە لە لێدوانیًکى بۆ میترۆ ووتى" ئەندامێکى سەرکردایەتى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان سکاڵاى یاسایى سەلەر تۆمارکردووم دەڵێت ئێوە نوسینەکانتان دژى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستانە".

ئەو وتى" ئێمە لە راپۆرتەکەماندا باسى رابردومانکردووە کە لە کاتى رابردودا چۆن (شیوعى و کۆمەنستەکان) بەدەستى ئیسلامیەکان کوژران و تەشهیرمان بەهیچ کەسێک نەکردووە تەنها وتوومانە ئەم هەشت کەسە بەرپرسى مەکتەبى سەربازى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان بوون و گومانەکە لەسەر ئەم هەشت کەسەیە".

سەرنوسەرى گۆڤارى چرکە ئەوەشى خستەڕوو کە، ئەمرۆ لە دادگاییەکەدا بە کافالەتى 3ملیۆن دینار ئازاد کرام تا کاتى دادگاییەکەم.
ئاشکراشیدەکات" ئەگەر دەستەى مافى مرۆڤ نەبونیایە ئەوا دادوەر راى دەگرتم و بەکەفالەت ئازاد نەدەکرام".


PM:02:51:30/08/2015




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌