سۆران عومه‌ر، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای تۆمار كردنی سكاڵا له‌سه‌ر به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تی تیرۆر و تێوه‌گلان له‌كاری تیرۆریستیان به‌ڵگه‌نامه‌ی سزادانی ئه‌و كه‌سانه بڵاوده‌كاته‌وه كه‌له‌پێشودا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "تۆمه‌تی تیرۆر‌و تێوه‌گلان له‌كاری تیرۆریستیم برده دادگای هه‌ولێر خۆشبه‌ختانه ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌ی بوو، كه به‌نده ناوهێنانم به‌تیرۆریست بێ به‌ڵگه‌و بێ بنه‌مابووه و ته‌شهیرو ناوزڕاندنه، ئه‌وانه‌شی تۆمه‌ته‌كه‌یان خستبووه پاڵم سزادران".
ده‌شڵێت: "له‌به‌رامبه‌ر خستنه پاڵی تۆمه‌تی تیرۆر له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ژماره (783)ی 18/5/2010، سكاڵام له‌سه‌ر خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌ولێر تۆماركرد (ئاریان فه‌ره‌ج و جه‌واد قادر) پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه پێنج شاره‌زا دیاریكران، ناوهێنانم به‌تیرۆریست بێ به‌ڵگه‌و بێ بنه‌مابووه‌و ته‌شهیرو ناوزڕاندنه".
له لایه‌ن په‌یج و ماڵپه‌ره‌كانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هه‌ڵمه‌تێك دژی سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیپێكردووه، كه تۆمه‌تی تیرۆرست و سه‌ربڕی دراوه‌ته‌پاڵ.
سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت: "دادگای به‌رایی سێی هه‌ولێر له‌لایه‌ن دادوه‌ر (موزه‌فه‌ر فه‌تاح سه‌عید)، به‌نوسراوو بڕیاری ژماره 1520/ب2/2010 له 27/2/2011) سزای سه‌رنووسه‌ر و خاوه‌ن ئیمتیاز‌و رۆژنامه‌كه‌یداو بڕی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریش وه‌ك قه‌ره‌بوو له رۆژنامه‌كه وه‌رگیرا وه‌ك سزای ئه‌ده‌بی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و ناوزڕاندنه، قه‌ره‌بووه‌كه‌ش سێ ملیۆن و 500 هه‌زار دینار درا به‌به‌نده.
وێستگه ـ