میترۆ داوادەكات وەزارەتی داد رونكردنەوە بدەن





سەنتەری میترۆ داوا لە وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە رونكردنەوەی تەواو بدەن لەسەر بڕیاری دادگاو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو سێ رۆژنامەنوسە كراوە.

میترۆ ئەمڕۆ نوسراوێكی بەڕێوەبەرێتی جێبەجێ كردنی هەولێرمان پێگەیشتوە كە ناوەڕۆكی بڕیارێكی دادگایە بە قەغەكردنی سەفەری سێ رۆژنامەنوسی بە بێ ئەوەی هۆكارەكان ئاشكرا كرابن. 

بەپێی بڕیارێكەی دادگای هەولێر ستافی بەڕێوەبەرانی گۆڤاری هۆنیا هەریەك لە سەرنوسەری گۆڤاری هۆنیا نوزاد چارلس، خاوەن ئیمتیازەكەی ئارام مەلا محمد، و بەڕێوەبەری نوسینەكەی توانا عومەر، ڕێگای سەفەر كردنیان لێگیراوە.

بە پێی نوسراوەكە كە ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كراوە، ئاماژە بە بڕیارێكی دادگای هەولێر كراوە بە ژمارەی (73/ منع سفر/ 2014) و داوایان لێدەكات زانیاری تەواویان بدەنێ لەسەر ئەو سێَ رۆژنامەنوسە.

نوسراوەكە بۆ پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی ئاسایشی سلێمانی بۆ هەمان مەبەستی سەرەوە، نێردراوە.
سەنتەری میترۆ داوا لە وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە رونكردنەوەی تەواو بدەن لەسەر بڕیاری دادگاو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو سێ رۆژنامەنوسە كراوە.

سەنتەری میترۆ چەختدەكاتەوە " پێشتر ئەو كەیسانەی كە تایبەتن بە تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و یەكلانەكراونەتەوە بڕیاری لەو شێوەیە زۆر دەگمەن بوون جێگەی سەرسوڕمانە و داوای پێداچونەوەی دەكەین" 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.ساڵاَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە


PM:08:35:29/09/2015




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌