هیوای چاكبونەوەی بۆ ئاڵا هوشیار و عەلی نورەدین




سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان هیوای چاكبونەوەی خێرا بۆ تەندروستی هاوكارمان ئاڵا هوشیار و عەلی نوردەین دەخوازین.
پەیامنێریNRTلە كەركوك و وێنەگرەكەی لە هێرشەكانی ئەمڕۆی پێشمەرگەدا برینداربوو. هاوكارمان ئاگاداریان كردوین ئێستا لە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری تەندروستییدان باری تەندروستی جێگیرە.

لەكاتی ڕووماڵكردنی هێرشەكەی ئەمڕۆی پێشمەرگە لە ڕوژئاوای كەركوك، ئاڵا هۆشیار پەیامنێری NRT لەگەڵ وێنەگرەكەی بریندار بوون.

لە ڤیدیۆكەدا كە سایتی NRT بڵاویكردۆتەوە دەردەكەوێت هێزەكانی پێشمەرگە بریندارەكانی تەقینەوەكە دەگوازنەوە. لەو كاتەدا كە بۆمبێكی چێندراو دەتەقێتەوە، پەیامنێری NRT ئاڵا هۆشیار دەردەكەوێت كە قۆڵی چەپی بریندار بووە.

هاوكات عەلی نورەدین كە هاوڕێیەتی پەیامنێرەكەی (ئین ئار تی)ە ئەویش بە سوكی بریندار بووە و دواتریش بە مەبەستی چارەسەركردنیشیان گەیەندرانە نەخۆشخانەی ئازادی لە كەركوك.

بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی چەند گوندێكی رۆژئاوای كەركوك لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێكی سەربازیان دەست پێكردوە چەند گوندێكیان كۆنترۆڵكردۆتەوە.


PM:06:19:30/09/2015




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌