کەناڵى پەیام خۆى نوێ دەکاتەوە




میترۆ، هێڤى خالید
بەرێوەبەرى کەناڵى ئاسمانى پەیام رایدەگەیەنێت،" بۆ ماوەیەکى کاتى بەرنامەکانى کەناڵى ئاسمانى رادەگیرێت بەمەبەستى گۆڕینى ئامێرەکانى کەناڵەکە، ئاماژە بەوەشدەکات، پێویستە کەناڵى پەیام ئاڕاستەى خۆى لەو شێوازە گشتیەى کە تائێستا هەبووە بگۆڕێت بەرەو کەناڵێکى تایبەت مەند". 

فاروق على بەڕێوەبەرى کەناڵى ئاسمانى پەیام لە لێدوانێکى بۆ میترۆ ووتى،" کەناڵى (پەیام) ماوەى هەشت ساڵە دامەزراوە و تا ئێستا سودى لەو ئامێرانە بینیوە کە کارى پێکردون، ئەو ئامێرانەش بۆ ماوەیەکى دیارى کراو کڕاون بۆیە لە ئێستادا ئەو ئامێرانە پێویستیان بە گۆڕانکارى هەیە".

وتیشى: لەدواى کۆنگرەى سێى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان بڕیار دراوە کە تۆڕێکى میدیاى پێکبهێنین، بۆ هەنگاوەکانى دەستپێکى ئەو تۆڕەمیدیاى و بۆ ئامادەکارى بۆ وەرزێکى نوێ کە لەگەڵ هەلومەرجى سیاسى و کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستاندا بگونجێت. 
بەڕێوەبەرى کەناڵى پەیام ئاماژەى بەوەشکرد کە، پێویستە کەناڵى پەیام ئاڕاستەى خۆى لەو شێوازە گشتیەى کە تائێستا هەبووە بگۆڕێت بەرەو کەناڵێکى تایبەت مەند. 

ئەوەشى خستەڕوو کە" لەدواى راگرتنى کەناڵەکە بۆ ماوەیەکى کاتى کارمەند و رۆژنامەنووسەکانى کەناڵەکەمان لە خولێکى ئەکادیمیدا بەشدارى پێدەکەین".

ئاشکراشیکرد" کەناڵەکە داناخرێت بەڵکو بەرنامەکانى رادەگیرێت و بەشێوازێکى نوێوە دێینەوە بەردەم بینەرانمان". 
کەناڵى ئاسمانى پەیام سەربە حزبى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستانە و ماوەى هەشت ساڵە ئەو کەناڵە لەپەخشکردن بەردەوامە.



PM:08:20:01/10/2015




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌