میترۆ به‌شداری كۆنگره‌ی میدیاكارانی ئه‌فریقیا - ئاسیا ده‌كات
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان به‌شداری له كۆنگره‌ی دامه‌زرانی یه‌كێتی راگه‌یاندنكارانی ئه‌فریقیا -- ئاسیا، ده‌كات كه بڕیاره له قاهیره‌ی پایته‌ختی كۆماری میسر كاره‌كانی ده‌ست پێبكات.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رايگه‌یاند به سیه‌فه‌تی ئه‌ندامێتیمان له سه‌ندیكای نیشتمانی رۆژنامه‌نوسانی عێراق وه‌ك ئه‌ندام به‌شداری ده‌كه‌م له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی راگه‌یاندنكارانی ئه‌فریقیا- ئاسیا، كه بڕیاره له 16بۆ 18ی تشرینی دوهه‌م له هۆڵی خانه‌ی ئۆپرای میسر كاره‌كانی به‌ڕێوه‌بچن وتی"ئامانجی ئه‌م یه‌كێتییه خه‌باتكردنه له پێناو میدیایه‌كی ئازاد‌و بابه‌تیانه دور له وابه‌سته‌یی وجه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر پره‌نسیپی دیموكراسی و ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه"
باسی له‌وه‌شكرد "وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنگره كه له‌به‌رده‌ستماندان ئه‌م یه‌كێتییه‌ی كه داده‌مه‌زرێت كار ده‌كات بۆ بۆ قوڵكردنه‌وه‌و فراونكردنی هاوكاری ئیجابی له نێوان ولاَتان‌و نه‌ته‌وه‌كانی ناو یه‌كێتی راگه‌یانكارانی ئه‌فریقیا- ئاسیا‌و به‌هێزكردنی پیوه‌ندی فه‌رهه‌نگی شارستانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی"
ره‌حمان غه‌ریب، رونیشیكرده‌وه كۆنگره‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ستوری یه‌كێتیه‌كه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆكه‌ی ده‌كات وتی" پرۆژه‌كانمان به‌ر له كۆنگره به‌ده‌ست گه‌یشتوه سه‌رنجی خۆمان ئاماده كردوه‌و ده‌یخه‌ینه روو"
له‌و كۆنگره‌یه‌دا یه‌كێتی‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌فریقیا به وه‌فد به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، هه‌ر ولاَته‌و به ژماریه‌ك رۆژنامه‌نوس به‌شدارن، وه‌فدی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیش به وه‌فدێك به‌شدارن كه بریتین له رۆژنامه‌نوسان عه‌دنان حسێن، عبدالمنعم الاعسم، دكتۆره اراده الجبوری، لینا مزلوم، رحمن غه‌ریب.
بڕیاره كۆنگره‌كه له رۆژانی 16- 18 تشرینی دووهه‌م له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ئه‌نجام بدرێت‌و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك وكۆمیته‌ی جێبه‌جێكردن، هه‌ڵده‌بژێردرێن.
PM:12:07:17/11/2013
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه