میترۆ و سەنتەرى کەنداو لەسەر چەند خاڵێکى هاوبەش رێدەکەون
لە پەراوێزى دیدارێکى چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لە ئەستەنبوڵ، سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافى رۆژنامەنوسان و سەنتەرى کەنداو بۆ مافەکانى مرۆڤ لەسەر چەند خاڵێکى هاوبەش رێکەوتن.
ئەمرۆ دیدارى ئەستەنبوڵ بۆ چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لە تورکیا بە چاودێری و ئامادبوونی نوێنەرانی (ئەمنستی ئەنتەناسیونال) چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، چالاکوانانی میسر، لوبنان، تونس، عێراق، سوریا، ئوردن، لیببیا، مەغریب و تورکیا، دەستیپێکرد، کە تیایدا بەڕێوەبەرى سەنتەرى میترۆ بەشدارە.
لە پەراوێزى دیدارەکەدا کۆبونەوەیەکى هاوبەش لەنێوان رەحمان غەریب، بەڕێوەبەرى سەنتەرى میترۆ و خالید ئیبراهیم، بەرێوەبەرى سەنتەرى کەنداو بەڕێوەچو.
بەڕێوەبەرى سەنتەرى کەنداو خۆشحاڵى دەربڕى لە هاوبەشییان لەگەڵ سەنتەرى میترۆ و وتى "میترۆ لە نمونەى رێکخراوێکى چالاک و باوەڕپێکراوە لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات بۆیە پشتیوانى لە کارەکانتان دەکەین".
بڕیاریشە لە ساڵى ئایندەدا میترۆ و سەنتەرى کەنداو چەندین چالاکى هاوبەش رێکبخەن.
دیدارى ئەستەنبوڵ بۆ چالاکوانانى مافەکانى مرۆڤ لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە رێکخراوە.
سەنتەرى کەنداو بۆ مافەکانى مرۆڤ سەنتەرێکى ماڤدۆستى سەربەخۆیە کە بەمدواییە دامەزرێندراوە و لە ئیرلەندا تۆمارکراوە، سەنتەرەکە کاردەکات لەسەر پێشکەشکردنى پشتیوانى بۆ بەرگریکارانى مافەکانى مرۆڤ و رۆژنامەنوسانى سەربەخۆ لە بەحرەین، عێراق، کوەیتـ عومان، قەتەر، سعودیە، ئیمارات و یەمەن.
AM:10:59:26/11/2015
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه