بۆ یەکەم جار لە عێراق ئاسیاسێڵ پشتیوانى دامەزراندنى سەنتەرێک بۆ پەیوەندى و زانیارى بێبەرامبەر دەکات کە تایبەتە بە ئاوارە وپەنابەران





ئاسیاسێڵ، سلێمانى ــ عێراق،: کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ، کە پێشەنگى کۆمپانیاکانى مۆبایلە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزاری کوالیتى مۆبایل، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوى گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO)، کردنەوەى سەنتەرێکى پێشکەوتوو بۆ پەیوەندی وزانیارى بێبەرامبەر راگەیاند بە ژمارەى تەرخانکراوى (385) کە تایبەتە بە یارمەتى فریاگوزارى بۆ ئاوارە وپەنابەران.  

ئەم دەستپێشخەریەش هەر بەشێکە لە پڕۆژەى "خەندەیەک بۆ ئاشتى"دا کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە ئەستۆى گرتوە ولە رێیەوە چەندین دەستپێشخەری مرۆیی ترى بۆ ئاوارە عێراقییەکان ئەنجامداوە، لەوانە باربۆکردن بە بڕى 250 هەزار دۆلارى ئەمریکی بۆ کڕینى پێداویستى بەپەلە وپێشکەشکردنى 10 هەزار سیمکارت بە ئاوارەکان کە خزمەتگوزارى ئاگادارکردنەوەى لەگەڵدایە، سەربارى دابەشکردنى ئامێرى مۆبایل بە خزمەتگوزاری پەیوەندی بێبەرامبەرەوە لە رێگەى نوێنەرانى ئاوارەکانەوە لە کەمپەکاندا، ودامەزراندنى وێستگەى خاوێنکردنەوەى ئاو ودابینکردنى کەلوپەل وپێویستى سەرەکى بۆ هەزارەها خێزانی ئاوارە.

ئامانجى ئەم سەنتەرە دابینکردنی خزمەتگوزاری پەیوەندییە بۆ خەڵکانی ئاوارە ودابینکردنى ئەو زانیاریانەیە بۆیان کە پەیوەندی راستەوخۆى پێیانەوە هەیە لە کەمپەکانیاندا، لەوانە دابینکردنى نوێترین زانیاری دەربارەى یارمەتی وخزمەتگوزاریەکان وگرنگترین زانیاری یاسایی ولۆجیستى وپزیشکى کە تایبەتە بە ئاوارەکان لەو ناوچانەى تیایدا ئاوارەبوون، چ لە هەرێمى کوردستان بێت یان لە عێراق.  
لاى خۆیەوە بەڕێز زرنگ فاروق، جێگرى بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاماژەى بەوە کرد کە ئەم سەنتەرە لە مانگی تشرینى یەکەمى 2014 ەوە ولە سەرەتاى سەرهەڵدانی کارەساتى مرۆیی ئاوارەبون لە عێراق دامەزراوە بۆ پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکانی. وئێستاش ئەو سەنتەرە بە جۆرێک پەرەیپێدراوە کە لە ئاست رادەى روولەزیادى ئەو هەموو پەیوەندى وپرسیارانەدا بێت کە روی تێدەکەن بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى کارا وبە کوالیتیەکى بەرز کارەکانی راپەڕێنێت. پەرەپێدانى سەنتەرەکەش لە هەموو روویەکى تەکنۆلۆژی وزانیارییەوە بەردەوامدەبێت.

بەڕێز بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەرى رێکخراوى گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) لەو بارەیەوە وتى، "سەنتەری پەیوەندییەکانى ئاوارەکان بێبەرامبەر پەیوەندی وەردەگرێت بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارەکانیان سەبارەت بە مەسەلەکانى یاسایی، تەندروستى، خۆراکی وکۆمەڵایەتی، وڕەوانەى لایەنە پەیوەندیدارەکانى دەکات. ئەم سەنتەرە کارئاسانى بۆ فەرمانگەکانى حکومەت، ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان وئەو رێکخراوانە دەکات کە گرنگى بە کاروبارى ئاوارە وپەنابەران دەدەن.
ئەم سەنتەرەکە پردێکى پەیوەندییە لە نێوان ئاوارەکان ولایەنە تایبەتمەندەکان، وئامانجى ئاسانکردنى گەیاندنى دەنگى ئاوارەکانە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان".
بەڕێوەبەرى کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان "UNHCR" لە عێراق خاتوو ئان دولان ستایشى سەنتەرەکەى کردوو وتی، "ژمارەى ئاوارە وپەنابەران لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانی عێراق 2.5 ملیۆنى تێپەڕاندووە. لەبەرئەوە ئێستا دەستڕاگەیشتن بەو ژمارە زۆرەى پەنابەران کارێکى ئەستەمە، بەتایبەت بەوانەیان کە لە گوند وناحیەکان ودەرەوەى کەمپ وناوچە ئاوەدانەکان دەژین. لێرەشەوە، گرنگى ئەم سەنتەرە وهاوکارى نێوان رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى کۆمپانیاکانى کەرتی تایبەت بەدەردەکەوێت. شایانى ووتنە کە کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لەو کۆمپانیایانە هەژماردەکرێن کە سەرقافڵە بوون لە بوارى یارمەتى مرۆیی وفریاگوزارى. سەنتەرەکە هەڵدەسێت بە پێشکەشکردنى زانیارى پێویست، لەوانە زانیاری تایبەت بە یارمەتى یاسایی، چاودێرى تەندروستى گشتى وخزمەتگوزارى تایبەتمەندی پزیشکى، هەروەها پێدانى یارمەتى نەختینە وخۆراک بەو ئاوارانەى پرسیاردەکەن ودەیانەوێت زانیارى وەربگرن لەسەر پرۆسەى خۆتۆمارکردن ودەستگەیشتن بە یارمەتی مرۆیی وسوودوەرگرتن لێى."

هەروەها بەڕێز فاروق مەلا مستەفا، سەرۆکى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى کۆمپانیاى ئاسیاسێڵ لەو بارەیەوە باسى لە کۆمەڵێک دەستپێشخەرى زۆر کرد کە پەیوەندییان بە لێپرسراوێتى کۆمەڵایەتى کۆمپانیاکانەوە هەیە تایبەت بە کارى فریاگوزارى ئاوارە وپەنابەران ویارمەتیدانیان لە پەیوەندیگرتن لەگەڵ بەشە جیاجیاکانى وڵات، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەکى سروشتى لە بەرامبەر ئەو رەوشە نائارامەى لەمدواییانەدا عێراق بەخۆیەوە بینی. 

ئاسیاسێڵ ئەوەشى روونکردەوە کە سەنتەرى خزمەتگوزارییەکە لە هەموو پارێزگا ودەرەوەى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانى عێراق سەرقاڵآ کارەکانیەتی وئاوارە وپەنابەران دەتوانن لە رێگەى سیمکارتى ئاسێڵەوە دەستیان بە سەنتەرەکە رابگات لە رێگەی پەیوەندیکردنى بێبەرامبەرەوە بە ژمارە (385)ەوە. ئەو سەنتەرە خزمەتگوزارییەکانى لە رۆژانی یەکشەممەوە تا پێنجشەممە ولە سەعات 08:00 ى بەیانى تا 05:00 ى ئێوارە پێشکەشدەکات، وچەند پلانێکیش لە بەرنامەدایە بۆ زیادکردنى سەعاتەکانی دەوام وزیادکردنى ژمارەى کارمەندەکانى، ئەگەر پێویست بکات.

دەربارەى ئاسیاسێڵ
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریى کواڵیتی مۆبایلە لە سەتاسەرى عێراقدا. هەروەها یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل بوو کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت کە خزمەتگوزایەکانی بۆ هەر 18 پارێزگاکەی عێراق دابینکردوە بە بەغدای پایتەخت و سەرجەم شارە سەرەکیەکانیەوە.
تۆڕی ئاسیاسێڵ %99.6 ی شارو شارۆچکەو گوندەکانى عێراقى داپۆشیوە کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئاستی داپۆشینی نیشتمانی فراوانترینە لەنێو هەمو کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری مۆبایل لە عێراق.
لە ساڵى 2012، کۆمپانیای "ئەڵتای" فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە خستنەبازاڕ کۆمپانای ئاسیاسێڵی وەکو یەکەمین براندی بازرگانی لەعێراقدا ناساند – نەتەنها لە بازاڕی پەیوەندیەکانى مۆبایل، بەڵکو لە هەموو کەرتەکان – کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو ئامادەگیە بەهێزەی براندی بازرگانی ئاسیاسێڵە، هەروەها ئەو ناوبانگە دێرینەی هەیەتی بۆ کواڵیتی و متمانە و خزمەتگوزاری. 

ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری مۆبایلی پریپەید پێشکەشدەکات کە 99% کۆی بەشداربوانی پێکدەهێنێت (لە تشرینى دووەمى دووەم 2014 وە).
ئۆفەرەکانی هێڵی پریپەید ژمارەیەک لە پاکێجى هەموارکراو لەخۆدەگرن بەجۆرێک کە لەگەڵ کەرتەکانی جیاوازی بازاڕدا بگونجێت ــ لەوانە توێژى گەنجان و ژنان و هەروەها خزمەتگوزاریەکی نوێ کە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری پەیوەندیەکانی مۆبایلە بە ملیۆنان میوان کە ساڵانە سەردانی عێراق دەکەن. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزاری هێڵی پۆستپەیدیش پێشکەشدەکات بە خەڵک و کۆمپانیاکان.

لە مانگی کانونی یەکەمی 2014، ئاسیاسێڵ خەڵاتی باشترین کەمپنى بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى کۆمپانیاکمانى لە میانەى فیستیڤاڵى کۆمزمیای نێودەوڵەتی CommsMEA لە دوبەى پێبەخشرا پێبەخشرا لە بەرامبەر کارە خێرخوازییەکانی بۆ پشتگیریی ئاوارە و پەنابەران لە عێراقدا یارمەتیدانیان بۆ پەیوەندیکرد بەیەکتریەوە لە بەشە جیاوازەکانى وڵاتدا.
 
ولە دەستکەوتێکی پێشەنگى نوێدا کە لە سەرەتاى ساڵى 2013 بەدەستیهێنا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی "mWomen"ى بۆ خۆی بردەوە کە لەلایەن کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ پەیوەندیەکانی مۆبایل (الجمعیە الدولیە لڵاتێالات المتنقلە) پێی بەخشرا بۆ باشترین خزمەتگوزاری پەیوەندی مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازەگەشەسەندوەکاندا، ئەمەش وەکو رێزگرتنێک لە رۆڵی کارای ئاسیاسێڵ وهەوڵەکانی بۆ پێشخستنی پیشەسازی پەیوەندیەکان لە عێراق کە بە هێنانەکایەی هێڵی ئەڵماس گەیاندیە ترۆپک، ئەم خەڵاتەی لە میانەی ڤیستیڤاڵی "گلۆبەڵ مۆبایل ئەۆردز" پێشکەش کرا کە سەر بە کۆنگرەی جیهانی پەیوەندی مۆبایل (المۆتمر العالمی للاتێالات النقالە)ە و لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانی سازکرا.

لە مانگى تشرینى دووەمى 2013، ئاسیاسێڵ گەورەترین خەڵاتى لە بوارى "دارایی کۆمپانیاکان" بردەوە لە ئەنجامى شکاندنى ژمارەى پێوانەیی لە خستنەڕووى پشکەکانى لە بۆرسەى عێراقی "سوق العراق للڕوراق المالیە" لەمیانەى دابەشکردنى خەڵاتەکانى کۆمەڵەى خەزنەدارانى کۆمپانیاکان (ACT) کە پێشەنگە لە بوارى خەزنەدارى ودارایی لە 2013 لە میانەى کۆنفرانسی ساڵانەى (ACTME) کە لە دوبەى سازکرا. 

لە مانگی نیسانی 2013، ئاسیاسێڵ خەڵاتی گەورەترین سەودای لە بازاڕی پشکە داراییەکاندا و لەمیانەی کۆنفرانسی 2013 ى "TMT Finance" کە لە دوبەی سازکرابو بۆ خۆی بردەوە کە تایبەت بو بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقیا. 

لە مانگی شوباتی 2013 ولەشارى بەرشەلۆنەى ئیسپانیا، ئاسیاسێڵ خەڵاتی خزمەتگوزاری مۆبایلی لە جیهاندا بۆ باشترین بەرهەمی مۆبایل یان پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری مۆبایل بۆ ژنان لە بازاڕە تازەگەشەسەندوەکاندا بردەوە، بە هۆى هێڵی "ئەڵماس"ەوە کە یەکێکە لە هێڵەکانی کۆمپانیاکە وبەتایبەتى بۆ ژنانى عێراق دیزاین کراوە و تەنها بە ژنانی عێراق دەفرۆشرێت. 

هەروەها لە ساڵى 2012، کۆمپانیای "ئەڵتای" فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەى بازاڕ کۆمپانیای ئاسیاسێڵی وەکو براندێکی بازرگانى سەرەکی لەعێراقدا ناساند – نەتەنها لە بازاڕی پەیوەندی مۆبایل، بەڵکو لە هەموو کەرتەکانی پیشەسازی – کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو دانپیانانەیە بە براندی ئاسیاسێڵدا، هەروەها بەو ناوبانگە بەهێزەی هەیەتی بۆ کواڵیتی و متمانەپێکراوێتی و خزمەتگوزاری. 

و لەساڵی 2011، وەزارەتی گەیاندنی عێراقی، ئاسیاسێڵى وەکو "باشترین ئیشپێکەری سیستمی "GSM"ى مۆبایل لە عێراقدا ناساند. 



PM:01:13:27/11/2015




ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌