ئازادی رادەربڕین،دەستکەوتی تێکۆشانی 24 ساڵی رابردووی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوهێڵی سوورە بۆ هەموو لایەک!



راگەیەندراوی کۆتایی یەکەم کۆنفرانسی گروپی" باڵوێزانی ئازادی"  لە هەرێمی کوردستان

هەولێر-هەرێمی کوردستان



    "ئازادی رادەربڕین و بڵاوکردنەوە بۆ هەموو هاوڵاتیان دەستەبەرە..." ئەوە بڕگەیەکی یاساییە و بەشێکە لە ماددەی دووەم، بڕگەی یەکەمی یاسای رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان و،دەرئەنجامەی دەیان ساڵەی تێکۆشانی هاوڵڕتیان ورێکخراوو سەندیکا و چالاکوانان ومیدیاکارنی ئەم هەرێمەن وهەموولایەک شانازی پێوەدەکەن.
 
بەڵام جێی داخە وێڕای ئەو دەقە یاساییەو دەیان دەق وبڕگەی دیکە ،هێشتا ئازادی رادەربڕین لەژێرهەڕەشەدایە و،تەنانەت ئێستا لەهەرێمی کوردستان کەناڵی راگەیاندن  داخراوە وو رۆژنامەنووس و چالاکوانان دەستگیردەکرێن .
 
هەر بۆیە لێرەوە داوادەکەین کە:
یەکەم: رێکارە نایاساییەکانی بەرامبەر بە ئازادیی بیروڕا هەڵبگیرێت و،هەموو ئەو کەناڵ و دەزگایانەی راگەیاندن کە داخراون و رێگرییان لێکراوە لەهەر ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان ئازادی کارکردنیان بۆ مسۆگەر بکرێت.
 
دووەم: هەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر رادەربڕین دەستگیرکراون یاخود دوورخراونەتەوە ئازاد بکرین 
سێیەم: ئەو تۆمەتبارانەی کە لەیاسا هەڵاتوون وتۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی  ئازادی رادەربڕین بەزوترین کات بخرێنە بەردەم یاسا و یاسا سەروەر بێت .
 
هەر لێرەشەوە داواکارین کە هەوڵەکان لەوبارەیەوە چڕبکرێتەوە بە ئاڕاستەی ئەوەی کە فشاری کۆمەڵگایی زیاتر بێت لەسەر لایەنە پەیوەندارەکان بۆ پتەوترکردنی ئازادی بیروڕا وجێبەجێکردنی یاساکان،لو چوارچێوەشدا داواکارین لە داواکاری گشتی لەهەرێمی رۆڵی زیاتر بگیرێت و،دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش کاراتر بن لەداکۆکیکردن لە مافی ئازادی رادەربڕین.
 
گروپی "باڵوێزانی ئازادی" ، بریتیە لە تۆڕێک لە رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوان و رۆژنامەنووس وکەسانی ئەکادیمیایی،کە بڕوای تەواویان بە ئازادی بیرورای هەیە وکاردەکەن لەپێناوی پتەوکردنی ئازادییەکان.
 
باڵوێزانی ئازادی ،گروپێکی مەدەنی رێکخراوە و ، رێگەچارە مەدەنییەکان دەگرێتە بەر بۆ داکۆکیکردن لە پتەوکردنی ئازادییەکان .
 
باڵوێزانی ئازادی لەبەرواری 26/11/2015 لە دەرئەنجامی کۆنفرانسێک دروست بوو  کە 61 کەس لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانی هەرێمی کوردستان و شاری کەرکوک و دەشتی موسڵ لەشاری هەولێر کۆبوونەوە.
 
هەموو ئەوبەشداربووانە بەشێک بوون لە و رێکخراوانەی کە پێشووتر بەشداربوون لە خوولەکانی راهێنان کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری رێکخراوی فریاگوزاری میللەتی نەرویجی لەشارە جیاجیاکان رێکیانخستبوو.
 
هەر ئەمڕۆش لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا پلانی کاری ساڵانی 2016-2017 ی پەسندکردو،دەستەی کارگێڕی گروپەکەی هەڵبژارد.

 
 

agapress



AM:10:22:28/11/2015




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌