بەڕێوەبەرى رێکخراوى شەهید ئارام سەردانى میترۆ دەکات



بەڕێوەبەرى رێکخراوى شەهید ئارام سەردانى سەنتەرى میترۆ دەکات و رۆژنامەنوسێکیش دیارییەک پێشکەش بە میترۆ دەکات.

نیوەڕۆی یەکشەممە 29ی تشرینی دوهەمی 2015 ناردین جەلیزادە، بەڕێوەبەری رێکخراوی شەهید ئارام سەردانى سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافى رۆژنامەنوسانی کرد و لەلایەن رێکخەرى سەنتەرى میترۆ پێشوازیکرا.

لە دیدارێکدا تاوتوێى کارەکانى رێکخراوى ناوبراو و میترۆ کرا و بڕیاردرا هەردولا لە پلان و چالاکییەکانى داهاتویان هەماهەنگى بکەن.

پێشتریش سەرکۆ کەمال،ى رۆژنامەنوس سەردانى میترۆى کرد و فۆتۆیەکى خۆى وەک دیارى پێشکەش سەنتەری میترۆ کرد.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر دامەزراوە، تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013  و 2014 ، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.

ئۆفیسى میترۆ دەکەوێتە شوقەى ژمارە 42، نهۆمى چوارەمى باڵەخانەى زارا لە سلێمانى.


PM:04:19:29/11/2015




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌