میترۆ بەشداری پانێڵێک دەربارەى ژن و میدیاى توندوتیژ دەکات




 
ئەمڕۆ لەهۆڵى تەوارى سلێمانى سەنتەرى میترۆ   بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان و رێکخراوى پاڵپشتى میدیاى نێودەوڵەتى و بەڕێوەبەرایەتى بەگژاچوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان پانێڵیکیان لەبارەى میدیاو روماڵى توندوتیژییەکان رێکخست.

پانێلەکە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی 25 ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ،کەناسراوە بەهەڵمەتی شانزە ڕۆژەو  بەهاوبەشی هەریەک لە ڕێکخراوەکانی ( پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی/ سەنتەری زانیاری و پەیوەندی مرۆیی( IMS/ HIC)، (DHRD ) سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ. ،بەڕێوەبەرێتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەسلێمانی)رێکخرابوو 

لە پانێڵەکەدا، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتى بەگژاچوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ئاماژەى بەمەترسییەکانى روماڵی میدیایی کرد لەسەر پرسەکانى ژن و ئەو چەشنە مامەڵەیەشی رونکردەوە کە دەبێت دامەزراوە میدیاییەکان لەسەر ئەو کەیسانە بیکەن، وتیشی کە بەشێک لەکەیسەکان بەهۆى نادروستى مامەڵەى میدیاییەوە لەباربراون و نەتوانراوە تاوانبارە راستەقینەکان بدۆزرێنەوە.

پاشان پارێزەر  محەمەد رەهەندە یاساییەکانى روماڵی میدیایی شیکردەوەو بەرپرسیاریەتیە یاساییەکانى میدیاى دەرهەق بەکەیس و پرسەکانى ژنان بەروونى ئاماژە پێدا، ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە دامەزراوە میدیاییەکان لەباسکردنى پرسە کۆمەڵایەتى و جێندەرییەکانى ژنان رەچاوى رەهەندە یاساییەکان بکەن و هەوڵبدەن یاسا و رێسا کارپێکراوەکانى بوارى رۆژنامەنووسی بەتەواوى لەبەرچاوبگرن.

 ئاریان محەمەد سەرپەرشتیارى پرۆژەى توێژینەوەى (ژن و دڵڕەقی میدیا)، کە بەرهەمى سەنتەرى میترۆو رێکخراوى ئاسودەیە لە پانێڵەکەدا ئاماژەى بەمەترسییەکانى بەشێک لەروماڵى میدیاى کوردى کرد لەبارەى پرسەکانى ژنانەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە توێژینەوەکەیان لەبنەڕەتەوە لەروانگەى پەرۆشی میترۆیە بۆ ئەو چەشنە لە روماڵەى میدیا کە لەڕێگەیەوە سوکایەتى بەشکۆى ژنان و کچان دەکرێت، هەروەها بەشەکانى توێژینەوەکەشی رونکردەوە کە هەڵوەستەى لەسەر ژن و پاڵەوانەکانى جەنگء کچانى قوربانى ئێزدىء روماڵى میدیا بۆ کۆبانى

ئەمڕۆ لەهۆڵى تەوارى سلێمانى سەنتەرى میترۆ   بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان و رێکخراوى پاڵپشتى میدیاى نێودەوڵەتى و بەڕێوەبەرایەتى بەگژاچوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان پانێڵیکیان لەبارەى میدیاو روماڵى توندوتیژییەکان رێکخست.
پانێلەکە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی 25 ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ،کەناسراوە بەهەڵمەتی شانزە ڕۆژەو  بەهاوبەشی هەریەک لە ڕێکخراوەکانی ( پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی/ سەنتەری زانیاری و پەیوەندی مرۆیی( IMS/ HIC)، (DHRD ) سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ. ،بەڕێوەبەرێتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لەسلێمانی)رێکخرابوو.

لە پانێڵەکەدا، سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتى بەگژاچوونەوەى توندوتیژى دژى ژنان ئاماژەى بەمەترسییەکانى روماڵی میدیایی کرد لەسەر پرسەکانى ژن و ئەو چەشنە مامەڵەیەشی رونکردەوە کە دەبێت دامەزراوە میدیاییەکان لەسەر ئەو کەیسانە بیکەن، وتیشی کە بەشێک لەکەیسەکان بەهۆى نادروستى مامەڵەى میدیاییەوە لەباربراون و نەتوانراوە تاوانبارە راستەقینەکان بدۆزرێنەوە.
پاشان پارێزەر  محەمەد رەهەندە یاساییەکانى روماڵی میدیایی شیکردەوەو بەرپرسیاریەتیە یاساییەکانى میدیاى دەرهەق بەکەیس و پرسەکانى ژنان بەروونى ئاماژە پێدا، ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە دامەزراوە میدیاییەکان لەباسکردنى پرسە کۆمەڵایەتى و جێندەرییەکانى ژنان رەچاوى رەهەندە یاساییەکان بکەن و هەوڵبدەن یاسا و رێسا کارپێکراوەکانى بوارى رۆژنامەنووسی بەتەواوى لەبەرچاوبگرن.

 ئاریان محەمەد سەرپەرشتیارى پرۆژەى توێژینەوەى (ژن و دڵڕەقی میدیا)، کە بەرهەمى سەنتەرى میترۆو رێکخراوى ئاسودەیە لە پانێڵەکەدا ئاماژەى بەمەترسییەکانى بەشێک لەروماڵى میدیاى کوردى کرد لەبارەى پرسەکانى ژنانەوە، ئەوەشی خستەڕوو کە توێژینەوەکەیان لەبنەڕەتەوە لەروانگەى پەرۆشی میترۆیە بۆ ئەو چەشنە لە روماڵەى میدیا کە لەڕێگەیەوە سوکایەتى بەشکۆى ژنان و کچان دەکرێت، هەروەها بەشەکانى توێژینەوەکەشی رونکردەوە کە هەڵوەستەى لەسەر ژن و پاڵەوانەکانى جەنگء کچانى قوربانى ئێزدىء روماڵى میدیا بۆ کۆبانىء ئازایی ژنانى کۆبانى کردووە، هەروەها لەبەشەکانى تردا کە پەیوەستە بە پرسە کۆمەڵایەتیەکانء مامەڵەى میدیاوە نوێنەرەکەى میترۆ تێشکى خستە سەر تەواوى وردەکارییەکان.

پاشان ئاڵا لەتیف کە میدیاکارێکى بوارى ژنانە لەپانێڵەکەدا هەڵەو کەموکوڕییەکانى میدیاى کوردی دەرهەق بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان شیکردەوەو ئەو چەشنەى روماڵکردنى میدیاى خستە ژێر پرسیارەوە کە لەبنەڕەتەوە لەسەر حسابی جەستەى قوربانیەکانە، ئاڵا ئاماژەى بەوەشدا کە بەشێکى میدیاى کوردى هەمان چەشنى هەڵە لەروماڵکردنى هەواڵەکانى پەیوەست بەژنان دووبارە دەکەنەوە. 

 ئازایی ژنانى کۆبانى کردووە، هەروەها لەبەشەکانى تردا کە پەیوەستە بە پرسە کۆمەڵایەتیەکانء مامەڵەى میدیاوە نوێنەرەکەى میترۆ تێشکى خستە سەر تەواوى وردەکارییەکان.

پاشان ئاڵا لەتیف کە میدیاکارێکى بوارى ژنانە لەپانێڵەکەدا هەڵەو کەموکوڕییەکانى میدیاى کوردی دەرهەق بە پرسە کۆمەڵایەتییەکان شیکردەوەو ئەو چەشنەى روماڵکردنى میدیاى خستە ژێر پرسیارەوە کە لەبنەڕەتەوە لەسەر حسابی جەستەى قوربانیەکانە، ئاڵا ئاماژەى بەوەشدا کە بەشێکى میدیاى کوردى هەمان چەشنى هەڵە لەروماڵکردنى هەواڵەکانى پەیوەست بەژنان دووبارە دەکەنەوە. 



PM:07:55:30/11/2015




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌