توێژه‌ری كاروباری عێراق له رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان، زۆرجار پێویستی به‌وه‌یه كه گیانی له‌پێناودا به‌خت بكرێت یان به‌نرخی گیان و ژیان كۆتایی دێت.
كۆیستۆفه‌ر راكی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای سه‌نته‌ری میترۆ له ساری سلێمانی، كه سایتی وێستگه‌ش ئاماده‌ی بوو، وتی:"ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی رێگرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه ویستویه‌تی بچێت بۆ هه‌ولێر و بابه‌تی پێشێلكردنی مافه‌كانی رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم، به‌تایبه‌ت داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕ تی و كه‌ی ئێن ئێن، بگه‌یه‌نینه ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌باره‌ی پێشێلكاریه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا قسه‌یان كردووه و ئه‌نجامی گفتوگۆكانیش به‌راپۆرتی فه‌رمیی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
راكی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه دژی گه‌نده‌ڵی كار ده‌كه‌ن و وتی:"هه‌ندێك جار دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی پێویستی به قوربانیه، به نرخی گیان كۆتایی دێت".
توێژه‌ری كاروباری عێراق له رێكخراوی هیومان رایست ۆچ ئه‌وه‌شی باسكرد كه رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری سیاسه‌تدان و كاتێك له‌باره‌ی بابه‌تێكه‌وه پرسیاریان لێده‌كرێت، دوو بۆچون و روانگه‌ی جیاواز ده‌خه‌نه‌ڕوو.