رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان له‌شاری هه‌ولێر رێگرییه له ئازادی راده‌ربڕین و سه‌ركوتكردنی ئازادی بیروڕایه.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوس و چالاكوانی مه‌ده‌نی له دژی پێنه‌دانی موچه و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه و پێش ده‌ستپێكردنی چالاكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركران.
هیوا عومه‌ر رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكی بۆ وێستگه وتی: "ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان له‌شاری هه‌ولێر، رێگرییه له ئازادی راده‌ربڕین و سه‌ركوتكردنی ئازادی بیروڕایه".
وتیشی: "عه‌لی مه‌حمود و هاوڕێكانی ته‌نیا ویستیان ناڕه‌زایه‌تییه‌كی مه‌ده‌نیانه ده‌ربڕن، به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌تی یاسایی ئه‌وان ده‌ستگیركراون و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه له زینداندان".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌وه خراپتر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت حكومه‌ت هه‌موو روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌م قه‌یرانه داوه كه هه‌رخۆپیشاندانێك به ئاژاوه‌گێڕی وه‌سف ده‌كات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی ده‌گوزێت یاساشكێنی به‌رده‌وامه نه‌ك پاراستنی یاسا، مه‌به‌سته‌كه‌ش شاردنه‌وه‌ی شكستی به‌رپرسانه له حكومڕانییه‌كی باش".