یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 300 رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كوژراون.
یه‌كێتییه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه له راپۆرتێكدا كه رۆژی چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، له ساڵی 1990 وه تا كۆتایی ساڵی 2015، لانی كه‌م 2 هه‌زار و 297 رۆژنامه‌نووس و كارمه‌دانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كوژراون.
وه‌ك له‌و ئاماره‌دا هاتووه، ته‌نها له ساڵی 2015 دا 112 رۆژنامه‌نووس كوژراون، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر گۆڤاری شارلی ئیبدۆوه له‌و ساڵه‌دا فه‌ره‌نسا به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان تێدا كوژراوه، دوای ئه‌ویش هه‌ریه‌كه له عیراق و یه‌مه‌ن به‌پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م دێن كه له‌هه‌مان ساڵدا 10 رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی راگه‌یاندن كوژراون.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ش كه یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ساڵی 2006 به خوێناوی‌ترین ساڵ بۆ رۆژنامه‌نووسانی جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی له‌و ساڵه‌دا 155 رۆژنامه‌نووس كوژرابوون.
كوشتن و ته‌قینه‌وه‌و پێكادان و رفاندن به‌شێكن له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی رۆژنامه‌نووسان جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان له چه‌ند رووداو و ناوچه و به‌هۆكاری جیا جیا كوژراون كه شه‌ڕ و پێكادانیان تێدا نه‌بووه.
هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كوژرانی ئه‌و ژماره‌یه له رۆژنامه‌نووسان ئاماژه‌یه به ئازایه‌تی و قوربانیدانی ئه‌و هه‌زاران رۆژنامه‌نووسه كه گیانی خۆیان كردووه‌ته قوربانی له‌پێناو كاره‌كه‌یان و گه‌یاندنی رووداوه‌كان به رای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه ئه‌نتۆنی بیلانگه‌ر ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتییه‌كه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسان بوونه‌ته قوربانی تاوانی رێكخراو یاخود له‌لایه‌ن به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵكاره‌وه كراونه‌ته ئامانج.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووساندا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه به‌دوادانه‌چوونی یاسایی بۆ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌وه (به‌جۆرێك له‌كۆی 10 تاوان كه به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێن ته‌نها یه‌كێكیان رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه) بوونه‌ته هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی ئه‌و تاوانانه له به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان.
جێگای باسه، وابڕیاره یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان راپۆرته‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رێكخراوی یونسكۆ بخاته‌ڕوو كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.