هێرشی سەر رۆژنامەنوسانی رووداو شەرمەزار دەكەین





سلێمانی، 7ی شوباتی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان هێرش و توندوتیژی بەرامبەر بە میدیكارانی تۆڕی میدیایی رووداو شەرمەزار دەكات.

ئەمڕۆ یەك شەممە، لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر بە مەبەستی نەهێشتنی گۆشەگیری و ئازادی بۆ سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان عەبدوڵا ئۆجەلان و ئیدانەكردنی هێرشەكانی سوپای توركیا لە باكووری كوردستان، لایەنگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK ، خۆپیشاندانێكیان ئەنجامدا.

لەو خۆپیشادانە لە لایەن چەند بەشداربوییەكی ئەو چالاكییە هێرشكرایە سەر تیمی تۆڕی میدیایی رووداو (كوردستان حەسەن پەیامنێر و جێگر عومەر كامێرامان) .لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ، تیمی رووداو ، ئازاریان پێگەیشتووە . هەروەها بەر لە هێرشەكەیشیان هەڕەشەیان لە تیمی رووداو كردبوو .

هەر ئەمڕۆ، لە شاری سلێمانی لە كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانی بەشێك لە كارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ كە شەقامی (مەلیك مەحمود)یان بە روی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل داخستبوو، لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشكرایە سەر پەیامنێر و كامێرامانی تۆڕی میدیایی رووداو( جەمال ئەحمەد جمیل و رێباز قادر مستەفا)

جەمال جەمیل پەیامنێری رووداو بە سەنتەری میترۆی راگەیاند " نەیانهێشت روماڵ بكەین هێرشیان بۆ هێناین پێان وتین بەشەق كامێراكەتان ئەشكێنین هەڵمەتیان بۆ هێناین ستاندی كامێراكەیان شكاندین"

میترۆ رایدەگەینێت وەك چۆن ئازادی خۆپیشاندانی مەدەنی مافێكی سروشتی و یاساییە ناكرێت بەهیچ پاساوێك پێشێل بكرێت. بە هەمان ئەندازەیش ئازادی كاری رۆژنامەنوسی مافێكی یاساییە دەبێت خۆپیشاندەر بەر لە هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس رێزییان لێ بگرێت

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ئەو هێرش و دەستدرێژی و توندو تیژییانەی ئەمڕۆ بەرامبەر بە تیمەكانی كەناڵی رووداو ئەنجامدراون ئیدانەو شەرمەزار دەكات. داوا دەكات هیچ هێز لایەنێك پەنابۆ توندوتیژی نەبەن و رێز لە ئازادی خۆپیشاندان و ئازادی رۆژنامەنوسی بگرن.


PM:05:37:07/02/2016




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌