هەوڵی رفاندنی رۆژنامەنوسێک شکست دێنێت




سلێمانی، 10ی شوباتی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان هەوڵی رفاندنی پەیامنێری کەناڵی تورکمان ئیلی  لە شاری کەرکوک ئیدانەدەکات و داوا لە پارێزگای کەرکوک دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ ئاشکرا کردنی بکەرانی.

شەوی دووشەممە 9ی شوبات، 3 کەس بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری میرسیدس و دۆج، دەچنە سەر ماڵی پەیامنێری کەناڵی تورکان ئیلی لە گەڕەکی 1ی ئازاری شاری کەرکوک و هەڵی رفاندنی دەدەن.

عبدالقادر فوئاد بە میترۆی راگەیاند پیش ئەوەی بێنە سەر ماڵمان پەیوەندییان پێوە کردم بۆ کاری ئاوارە و لە دەرگایان دا لەگەڵ چونە دەرەوە شوناسی پێشمەرگەیان پیشاندام و دەستیان راکێشام بمبەنە ناو یەکێک لە سەیارەکان وتی" هەوڵی دەربازبونم دا و خەڵکی گەڕەک فریام کەوتن" وتیشی" ئیتر خەڵک پەلاماریان دان و ئەوانیش  قیشەکیان بۆ ئاسمان تەقاند و رایانکرد"

 ئەو وەک پەیامنێرێکی جەنگی بەردەوام روماڵی سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کردوە، ئەو هەرچەندە لە نەتەوەی تورکمانە بەڵام هەموو نەتەوەکانی تر بە برای خۆی دەزانێت" وتی بۆیە بروا ناکەم ئەوانە پێشمەرگە بن بۆیە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە پێش من بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بکەن"  جەختیکردەوە " ئەوان بەرگی مەدەنییان لەبەر بووە بەڵام بە ناوی پێشمەرگەوە داوایان لێکردم لەگەڵیاندا بڕۆم بۆیە زوو گومانم لەلا دروستبوو"
ئەو رۆژنامەنوسە سکاڵای یاسایی لە بنکەی پۆلیسی مقدا لە شاری کەرکوک تۆمار کردوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو رووداوە دوا لە پارێزگای کەرکوک دەکات، هەوڵی جدی بدات بۆ ئاشکرا کردنی بکەرانی ئەو رووداوە.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە.

 تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە.

بۆ پەیوەندیکردن:
بەشی تۆمارکردن : 07708079999
 


PM:07:40:10/02/2016




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌