كچه رۆژنامه‌نووسێك ره‌خنه له هاوپیشه‌كانی ده‌گرێت
میترۆ، دیاری محمه‌د
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كچه رۆژنامه‌نووسێك ره‌خنه له هاوپیشه‌كانی ده‌گرێت و ده‌ڵێت، كاك نه‌وشیروان هه‌ر قسه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كردووه له‌و مه‌جلیسه‌دا هاتون له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه هه‌موویان باس كرد كه له مه‌جلیسه‌كه‌دا چی وتووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه" ڕۆژنامه‌نوسی پێش هه‌موو شتێك ڕه‌وشته كاتێك هه‌ر كه‌سێك پێشتر پێی وتی كامێرا و ڕیكۆرد لاده و قسه ناكه‌م واتا نایه‌وێت قسه‌كانی ده‌رچێت".
كچه رۆژنامه‌نووس ژیار محمه‌د له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ره‌خنه له هاوپیشه‌كانی ده‌گرێت و نوسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا داوای كردبوو رۆژنامه‌نوسه‌كان ببینێت، به‌ڵام به بێ كامێرا و ڕیكۆرد ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تی و ئاساییه بۆ هه‌ر كه‌س و به‌رپرسێك ئه‌م داوایه بكات ئه‌وه‌ی نا ئاساییه هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوسه كه هه‌رگیز رۆژنامه‌نووس نین لام، كاك نه‌وشیروان هه‌ر قسه‌یه‌كی كردووه له‌و مه‌جلیسه‌دا هاتون له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه هه‌موویان باس كرد كه له مه‌جلیسه‌كه‌دا چی وتووه.
ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه زیاتر ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: ڕۆژنامه‌نوسی پێش هه‌موو شتێك ڕه‌وشته كاتێك هه‌ر كه‌سێك پێشتر پێی وتی كامێرا و ڕیكۆرد لاده و قسه ناكه‌م واتا نایه‌وێت قسه‌كانی ده‌رچێت و ته‌نها مه‌به‌ستی بووه وه‌ك ڕێز و پێزانینێك به‌رامبه‌ر كار و ماندو بونت چا یه‌كت له‌گه‌ڵ بخواته‌وه و وه‌ك براده‌رێك ده‌مه ته‌قه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌و كچه به هاوپیشه‌كانی ده‌شڵێت" چۆن ڕێگه به خۆت ده‌ده‌یت ئه‌م قسانه بڵاو بكه‌یته‌وه ئه‌وه ئه‌خلاقی نهێنی پاراستنته؟".
ژیار له نوسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له‌سه‌ر تۆیه به ته‌واوی ڕێز له كه‌س و هه‌ر به‌رپرس و حیزبێك بێت بگریت جا كاك نه‌وشیروانه كاك مه‌سعوده كاك قوباده، مامۆستا محه‌مه‌د فه‌ره‌جه یاخود مامۆستا عه‌لی باپیره یان هه‌ر كاك و به‌رپرسێكی تری به‌ڕێز كه قسه‌ت بۆ ده‌كات ده‌ڵێت بڵاوی مه‌كه‌وه بۆ خۆته مه‌فروزه به‌و جۆره بیپارێزیت.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌رنوسه‌ر و به ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شت نابێت باسی بكه‌یت، چونكه هه‌ر كه‌س به‌و شێوه‌یه متمانه‌ی پێته و قسه‌ت بۆ ده‌كات ملیۆنێك هه‌واڵ و ڕاپۆرتی جیهانی ناتوانێت متمانه‌ت بۆ دروست بكات و به ئه‌ندازه‌ی متمانه بایه‌خی نیه ئیتر ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه‌س بێت.
PM:04:07:28/04/2016
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوه‌ته‌وه