عێراق بە تۆمەتی هاندانیی توندوتیژی کەناڵی ئەلجەیزە دادەخات



"بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی و بڵاوکردنەوەی  تایفەگەری”، دەستەی پەیوەندی و راگەیاندنەکانی عێراق مۆڵەتی کارکردن لە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری وەردەگرێتەوە و نوسینگەکانیان لە بەغداد دادەخات، ئەمەش بە پێی ئەو نوسراوەی لەو دەستەیەوە دەرچووە و کۆپییەکیش لەو نوسراوە دەست ئاژانسی فرانس پرێس کەوتووە.

 
لە بەرواری ٢٤ی ئازار، دەستەی پەیوەندی و راگەیاندنەکانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی مۆڵەتی کارکردنی لەو کەناڵە وەرگرتەوە و بۆماوەی ساڵێکیش نوسینگەکانی داخست.

 
ئەو دەستەیە رونیشیان کردەوە کە "بە لەچاوگرتنی بەردەوامبوونتان لەسەر پێشێلکاری و سەرپێچی کردن لە کاری ررۆژنامەوانی و هاندانی توندوتیژی و بڵاوکردنەوەی بیری تایفەگەری، پاش ئەوەی چەندین جار ئاگادار کرانەوە و دەرفەتمان پێدان بۆ چاککردنەوەی وتارە رۆژنامەوانییەکانتان کە بگونجێت لەگەڵ پیشەی رۆژنامەوانیتاندا بڕیارماندا مۆڵەتی کاردنتان لێوەربگرینەوە”.

 
لە لای خۆشیەوە تۆڕی  ئەلجەزیرە کە یەکێکە لە گەورەتریین تۆڕە هەواڵییەکان لە ناوچەکەدا و بارەگای سەرەکی لە دەوحەیە رۆژی چوارشەمە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد  کە بەردەوام دەبن لە کاری میدیایی خۆیان بەڵام بە شێوەیەکی نوێ. گوتیشیان "حکومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون سەبارەت بە پاراستنی مافی رۆژنامەوانیی”.

 
لە لای خۆشیەوە بەڕیوبەری روانگەی رۆژنامەنوسان، زیاد عەجلی بۆ فرانس پرێس گوتی "نابێت دەستەی پەیوەندی و راگەیاندنەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ نوسینگە رۆژنامەوانییەکان دابخات”.

 
گوتیشێ "کەسایەتی سیاسی گەورە و بەهێز هەیە کە زیاتر لە حکومەت دەیەوێت کەناڵی ئەلجەزیرە دابخرێت”.


PM:09:33:01/05/2016




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌