رۆژنامه‌نوسێكی عێراقی گیانی له‌ده‌ست دا
میترۆ، سلێمانی
رۆژنامه‌نوسێكی رادێۆی (العهد)ی عێراقی پاش ئه‌وه‌ی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی شاری به‌غدا به سه‌ختی بریندار بوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژنامه‌نوس كه‌نعان قاسم موحان كاری هه‌ڵسازی ده‌كرد بۆ رادێۆی (العهد)، له ته‌قینه‌وه‌ی 10ی ئایاری رابردوو له ته‌قینه‌وه‌ی بازاڕێكی شاری به‌غدا به سه‌ختی بریندار بوو به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی دوو هه‌فته له چێر چاودێری ته‌ندروستی بوو.
دوێنێ هاوڕێكانی راییانگه‌یاند به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی سه‌رو سه‌نگی ماڵئاوایی له هاوكاری كردوه.
میترۆ سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكارو رۆژنامه‌نوسانی عێراق و هاوكارانی له رادێۆی العهد راده‌گه‌یه‌نێت و هیوای سه‌بوری بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازێت.