تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش كه به شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری میترۆ كار ده‌كه‌ن رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوای هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستگیركردنی كچه بێژه‌ری كه‌ناڵی ستێرك به كه‌فاله‌تی شه‌خسی ئازاد ده‌كرێت.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری میترۆ به وێستگه‌ی راگه‌یاند: "سوپاسی تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش ده‌كه‌ین كه ماندوو بوون له ئازادكردنی ئه‌و كچه رۆژنامه‌نووسه".
وتیشی: "سه‌نته‌ر هه‌فته‌یه‌كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی خۆبه‌خش به دواداچوون بۆ ئه‌م كه‌یسه ده‌كات".
دلۆڤان به‌رواری، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش و پارێزه‌ری (ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا) ی بێژه‌ری كه‌ناڵی ستێرك، رایگه‌یاند: كه‌یسی ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا كه به‌پێی یاسای ژماره 32 به‌مادده‌ی 15 له فه‌قه‌ره‌ی 4 كه باس له به‌زاندنی سنورده‌كات ده‌ستگیركرابوو ئه‌مڕۆ به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا.
وتیشی: "دوێنێ نه‌مانتوانی كه‌فاله‌ته‌كه ته‌واو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ته‌واومان كرد‌و ئازاد كرا".
پێشتریش سه‌لاح خدر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆژ نیوز به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاندبوو: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بێژه‌ر و كارمه‌ندی كه‌ناڵی ستێرك (ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا) ئاماده‌كاری به‌رنامه‌ی ستێركا ژیان ده‌سگیركراوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه "له‌كاتی كاركردنی له نێوان شه‌نگال و دهۆك ده‌سگیركراوه"
له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شیدا رائید ئاشتی مه‌جید، به‌رپرسی راگه‌یاندن له ئاسایشی گشتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو: "ئایسه‌ل ئا‌ڤێستا به پێی یاسای به‌زاندنی سنور به بڕیاری دادوه‌ره ده‌سگیركراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "یاساكان به‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێده‌كرێن نه‌ك رۆژنامه‌نوسان".
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه كه "ئایسه‌ل پاسپۆرتی توركی هه‌یه بۆیه سه‌ردانی بۆ هه‌رێم ده‌بێت یاسایی و ئسولی بێت".
westga