وەفدێكی كونسڵخانەی ئەمریكا سەردانی میترۆ دەكەن



وەفدێكی كونسڵخانەی ئەمریكا سەردانی میترۆ دەكەن
میترۆ، سلێمانی
رایگەیاند ووڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام هاندەر بووە بۆ فراوانكردنی ئازادی رۆژنامەنوسی و ئێمە پێمان وایە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنوسان لەم بوارەدا كاری باش دەكات و ئێمەش سودمان لە راپۆرتەكانیان وەرگرتوە.
 
 
رۆژی دوو شەممە دەگ مۆرۆ بەڕێوەبەری كاروباری گشتی لە كونسڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا- هەولێر، سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆی كرد لە شاری سلێمانی.
 
 
بەشێكی سەردانەكەیدا گفتوگۆیەكی كورتی لەگەڵ بەشداربووانی خولی ئاشتی كۆمەڵایەتی كرد ( خولەكە لە لایەن رێكخراوی IMS رێكخراوە) و هیوای خواست سەركەوتوو بن لە كارەكانیاندا و سەنتەری میترۆش بتوانی بەردەوام ئاستی پیشەیی رۆژنامەنوسان بەرز بكاتەوە گرنگی بدەن بە ئاشی كۆمەڵایەتی.
 
 
وانە بێژی خولەكە مامۆستا خدر دۆملی بە ناوی سەنتەری میترۆو رێكخراوی IMS  و بەشداربووانی خولەكە هاوخەمی بۆ خێزانی قوربانیانی كارە تیرۆریستییەكانی ئەمریكا راگەیاند و پاشان كورتەیەكی لەسەر خولەكە پێشكەش كرد.
لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشدا تیمی میترۆ رەحمان غەریب، اسعد عەلی، روبار خالید، شنە بەرزنجی، دیاری محمد، تیشكیان خستە سەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و بەربەستەكانی بەردەم كاری مدیاكاران و  گرنگترین وێستگەكانی چالاكی سەنتەری میترۆ.
 
 
رەحمان غەریب بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، سەر لە نوێ سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ خێزانی قوبانیانی روداوەكانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو دەربڕی وتی" دەرهاوێشتەی كاری تیرۆریستی گەلان لە یەك نزیكدەكاتەوەو هاوپشتی نێوانیان فراوندەكات"
داواشیكرد سوپاسی سەنتەری میترۆ بگەیەننە بەڕێز قونسڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و سەرجەم ستافەكەی لە پای بەشداریان لەو مەراسیمەی سەنتەری میترۆ لە 3ی ئایار و بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی میدیا لە شاری هەولێر رێكیخستبوو.
 
دەگ مۆرۆ بەڕێوەبەری كاروباری گشتی لە كونسڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا- هەولێرخۆشحاڵی رایگەیاند وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەردەوام هاندەر بووە بۆ فروانكردنی ئازادی رۆژنامەنوسی و ئێمە پێمان وایە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنوسان لەم بوارەدا كاری باش دەكات و ئێمەش سودمان لە راپۆرتەكانیان وەرگرتوە.
 
 
دەگ مۆرۆ بەڕێوەبەری كاروباری گشتی لە كونسڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا- هەولێر سوپاسی سەنتەری میترۆی كرد لە پای ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان كرد و دیارییەكی پێشكەش بە بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ كرد.


PM:02:21:14/06/2016




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌