میترۆ له‌ به‌یروت به‌شداری مێزگردێكی میدیاكاران ده‌كات



میترۆ له‌ به‌یروت به‌شداری مێزگردێكی میدیاكاران ده‌كات
 
 
میترۆ، سلێمانی
له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان ئه‌كادیمیای راگه‌یاندنی  ئه‌ڵمانی له‌ عێراق میزگردێكی بۆ كۆمه‌ڵێك میدیاكار رێكخست و سه‌نته‌ری میترۆش به‌شدار بوو.
دانا ئه‌سعه‌د به‌رٍێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای راگه‌یاندنی  ئه‌ڵمانی له‌ عێراق ، به‌ میترۆی راگه‌یاند ئه‌كادیمیا ئه‌م مێزگرده‌ درێژه‌ دانه‌ به‌ رێبازی ئه‌كادیمیا له‌ڕێی‌ راهێنان‌و به‌هێزكردنی میدیاكاران‌و به‌پرۆفیشناڵكردنیان، پاڵپشتیی له‌ سه‌ربه‌خۆبونی‌ میدیا له‌عێراقدا، وتی" میزگرده‌كه‌مان له‌ به‌یروت گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ بوو له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناغی دوای نه‌مانی داعش له‌ عێراق و راهێنانی میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌"

ئه‌كادیمیای راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی خاوه‌ن پرۆگرامێكی‌ تایبه‌تی‌ مه‌شق‌و راهێنانی‌ رۆژنامه‌وانیه‌، له‌هه‌مانكاتدا مه‌شق‌و راهێنانی‌ پراكتیكیش بۆ فێرخوازه‌كان دێنینه‌ ئاراوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك دواجار بتوانن مه‌شقه‌ تیۆریه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ پراكتیكه‌‌و له‌ڕێگه‌ی‌ پێگه‌ی‌ niqash.org وه‌، له‌كه‌شێكی مێدیاكارانه‌ی چالاك‌و جوڵاو‌و پرۆفیشناڵانه‌، بڵاوبكه‌نه‌وه‌.
 
 
niqash.org له‌ساڵی‌ 2005وه‌ راپۆرت‌و چیرۆكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ره‌خنه‌ئامێز‌و پرۆفیشناڵانه‌ له‌باره‌ی پێشهات‌و رووداوه‌كانی عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، له‌داهاتوشدا فێرخوازانی ئه‌كادیمیای‌ راگه‌یاند به‌شدار ده‌بن له‌نووسین‌و به‌رهه‌مهێنانی چیرۆك‌و راپۆرت‌و فۆتۆ‌و به‌رهه‌مه‌ فره‌میدیاییه‌كانی‌ تری‌ ئه‌م پێگه‌ ئه‌لكترۆنیه‌.
 
 
له‌ میانه‌ی ئه‌و چالاكییه‌ی میدیای راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی كه‌ رۆژی 17ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو رێكخه‌ری میترۆ چه‌ند دیدارو چالاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سازكردو راپۆرتی سالاَنه‌یان راده‌ست كرا.


PM:06:23:21/06/2016




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌