سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ندێ
كارمه‌ندی بازگه‌كان خۆیان له‌سه‌رو یاساوه ته‌ماشده‌كه‌ن و رێگری و
جیاكاری ده‌كه‌ن و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش ده‌ڵێت: "ئیتر قبوڵی ناكه‌ین
و هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت".
كاتژمێر 12 نیوه‌رۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2016، له بازگه‌ی
به‌ربزین سه‌ر به ناحییه‌ی سیدكانی ناوچه‌ی برادۆست، بۆ ماموه‌ی چه‌ند
كاتژمێر رێگری له كۆمه‌ڵێك په‌یامنێری كه‌ناڵ كراوه بچنه روماڵی ئه‌و
تۆبارانه بكه‌ن كه چه‌ند رۆژێكه سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامی
ده‌دات.
یونس حه‌مه، په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده به سه‌نته‌ری میترۆی
راگه‌یاندووه: "ئێمه په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی ئه‌لجه‌زیره، وسپیده،
NRT، KNN، په‌یام، وارتیڤی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی له بازگه‌كه جێگیر
كرابوون رێگریمان لێكرا".
وتیشی: "سێ كاتژمێر چاوه‌ڕوان بووین رێگه‌یان نه‌داین، به‌ڵام به به‌رچاوی
ئێمه‌وه كه‌ناڵی تر رێگه‌ی پێده‌درا بچنه نزیك شوێنی بۆردومانه‌كان".
روبار خالید، به‌رپرسی به‌شی تۆمار له سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه‌ی
راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگریانه بۆ سه‌لامه‌تی په‌یامنێران بن ئێمه
رێزی لێده‌گرین، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره بۆ هه‌ندێك كه‌ناڵ بووه".
جه‌ختیكرده‌وه: "هه‌ندێ كارمه‌ندی بازگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
خۆیان له‌سه‌رو یاساكانه‌وه ته‌ماشاده‌كه‌ن و رێگری و جیاكاری ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی پرسی: "ئه‌گه‌ر پارێزه‌رانی یاسا یاساكان پێشێل بكه‌ن چ رێزێك بۆ سه‌روه‌ری یاسا ده‌مێنێته‌وه؟".
هه‌ر سه‌باره‌ت به رووداوی رێگرییه‌كانی ئه‌و بازگه‌یه سه‌ندیكای
رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و رێگرییانه‌ی كرد و به
به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی وه‌سف كرد.
له بایننامه‌كه‌ی لقی سۆرانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا هاتووه: له
بازگه‌ی به‌ربزین رێگری له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی جه‌زیره‌و و سپێده و
ئێن ئاڕ تی و كه‌ی ئێن ئێن، په‌یام و وارتیڤی كراوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پاسه‌وانه‌كانی ئه‌م بازگه‌یه وێڕای هه‌ڕه‌شه و
چاوسوركردنه‌وه له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌و مانه‌وه‌یان بۆچه‌ندین كاتژمێر
له‌به‌رده‌م بازگه‌كه بێ سوود بووه.
نووسینگه‌ی سۆران ده‌ڵێت: "به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌وپیشلكاریه ده‌كه‌ین
وپێمان وایه ئه‌و پێشێلكاریانه به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی
رۆژنامه‌گه‌ریه له هه‌رێم و پێویسته هێزه سه‌ربازیه‌كان به‌گشتی و
وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ به‌تایبه‌تی سنوورێك دابنێن بۆ رێگرییه‌كان".
هه‌وه‌ها باس له‌وه ده‌كات: "به دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشلێكاریانه
به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ناوه‌ستین و هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت".
WESTGA-NEWS