دەمانچەی كارەبایی بەكار هاتووە
رێگری لە تیمی كەناڵەكانی پەیام و زاگروس دەكرێت
سلێمانی، 8ی تەموزی 2016: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی توندو تیژی و رێگری هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانی دەكات بەرامبەر تیمی كەناڵی پەیام و زاگرۆس و رایدەگەیەنێت نابێت روماڵكردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت بكرێتە پاساو ، بۆ پێشێلكردنی یاسای كاری رۆژنامەنوسی.
ئەمرۆَ لەكاتی گردبونەوەی ناڕەازایی كۆمەڵێك هاوڵاتی لەبەردەم پرۆژەی چاڤی لاند، هێزە ئەمنییەكان پەلاماری تیمی كەناڵەكانی پەیام و زاگروس یان داوە.
جەلال محمد پەیامنێری كەناڵی پەیام ( سەر بە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان)، بە میترۆی راگەیاند ویستمان روماڵی گردبونەوەكە بكەین لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ پەلامار دراوین و بۆ ماوەی نیو كاتژمێریش دەست بەسەر كراین وتی" بۆكس و دەمانچەی كارەباییان بەكار هێناو بەرامبەر خۆم و وینەگرەكەم عەبدوڵلا موستەفا و لە پاش سوكایەتی و لێدان سواری ئۆتۆمبێلێكی میگزەمینیان كردین " جەختیكردوە" كامێراكانیان لێ سەندین وتیان لە قائیمقامیەت وەریبگرنەوە پاش نیو سەعات قائێمقام پێراگەیاندین برۆن لە چاڤی لاند لە لای ئەو هیزە ئەمنیانە وەریبگرنەوە و لە بەڵام دواجاریش میموری ناو كامیراكەیان پێنەداینەوە "
جەلال پەیوەندی بە قائیمقامی سلێمانییەوە كردوە ەو پێی وتووە "ئەوەی وای لیكردوون نامەسئولانە جوڵاوەتەوە"
هەروەها تیمی كەناڵی زاگروس ( سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان) ( دانا كەمال و جەمال محمد) دەست بەسەركراون كامێرایان لێ سەندراوە و پاشان بە بێ كاسێت بۆیان گەڕاندوینەتەوە.
ئامانج عبدالله بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس بە میترۆی راگەیاند : خۆم چووم تا بزانم بۆ دەست بەسەر كراون لەوێ ئەفسەرێك پێی ووتم" ئەمانە روماڵی خۆپیشانادانی كۆمەڵێك كەسی گێرەشێوێنیان كردوە و كە بە بێ مۆڵەت خۆپیشاندانیان كردوە بۆیە ریگەمان نەداون"
ئامانج وتی " كامێرامان بە بێ كاسێت وەرگرتەوە تیمەكەمان گەڕانەوە ئۆفیس"
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی توندو تیژی و رێگری هێزە ئەمنییەكانی شاری سلێمانی دەكات بەرامبەر تیمی كەناڵی پەیام و زاگرۆس و رایدەگەیەنێت: نابێت روماڵكردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت بكرێتە پاساو بۆ پێشێلكردنی یاسای كاری رۆژنامەنوسی.
میترۆ داوا لە بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكان دەكات بە دواداچون بۆ رەفتاری هەندێ لە كارمەندانیان بكەن كە لەگەڵ رۆژنامەنوسان جگە لە بەكاهێنانی هێز هیچ رێگەییەكی تر ناگرنە بەر.
بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری تۆماركراون.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوسو پارێزەرەوە دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە. ساڵانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.
بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999