حكومەتی توركیا فەرمانی دەستگیركردن بۆ 42 رۆژنامەنووس دەردەكات



لەتوركیا فەرمانی دەستگیركردن بۆ 42 رۆژنامەنووس دەركراو رێوشوێنەكان بۆ دەستگیركردنیان دەستیپێكردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لەبارەی هەوڵی كودەتاكەی 15 تەموزی رابردوو، لەسەر داوای نووسینگەی تاوانە رێكخراوەی‌و تیرۆریستییەكانی سەر بەسەرۆكایەتی داواكاری گشتی كۆماری ئەستەنبوڵ، دادگای سزاو سوڵحی ئێشكگر، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 42 رۆژنامەنووس دەركرد.

هەر بەپێی هەواڵی ئاژنسەكە، كە لەناو ئەو رۆژنامەنووسانە نازڵی ئلیجاك رۆژنامەنووسی ناوداری توركیا هەیە، لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێكی تر.
 
شارپرێس


PM:02:18:25/07/2016




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌