میترۆ : بەردەوام خەڵكی مەدەنی قوربانی شەڕن



میترۆ : بەردەوام خەڵكی مەدەنی قوربانی شەڕن

  

لە ئەنجامی تۆپبارانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان خەڵكی مەدەنی گوندەكانیان جێدێڵن و پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداویش بریندار بوو.

پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە 11-8- 2016 تۆپخانەكانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران گوندەكانی بێركمە، بەربزین و بەراو-یان لە سنووری شارۆچكەی سیدەكان سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپباران كرد و پەیامنێری رووداو بەختیار قادر لەكاتی رووماڵكردنی هەوالی ناوچە تۆپبارانكراوەكەدا، برینداربوو.

  

ماوەیەكە بەهۆی دەستپێكردنی شەڕی چەكداری نێوان هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەندێك باڵی ئۆپۆزسیۆنی ئو ووڵاتە، ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان و گوندەكانی كراونەتە ئامانج بە هۆیەوە خەڵكی مەدەنی زەرمەندی سەرەكین و ناوچەكانیان جێدیڵن.
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت لە هەموو شەڕەكان خەڵكی مەدەنی زەررمەندی سەركین و لەناو ئەو خەڵكەشدا رۆژنامەنوسان دەبنە قوربانی.

سەنتەری میترۆ هیوای زوو چاكبونەوە بۆ پەیامنێری تۆڕی میدیای رووداو بەختیار قادر دەخوازێت و داواش لە هەموو رۆژنامەنوسان دەكات لەكاتی روماڵكردن لە ناوچەكانی شەڕو ململانێدا بەوپەڕی ووریاییەوە كاری پیشەیی خۆیان بكەن و مەرجەكانی سەلامەتی پیشەیی جێبەجێبكەن.

هەموو ئەو هێزانەی پێشێلكاری گەورەی مافەكانی مرۆڤ دەكەن ، پێیان باش نییە رۆژنامەنوسان نزیكی پرۆسە سەربازییەكان بن، روماڵی هەواڵەكانی جەنگ بكەن، بەمەش دەیانەوێت تاوانەكانیان بشارنەوە و راستییەكان وون بن.

بەدرێژایی ساڵی 2015 ئەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراون بریتییە لە (84) رووداوی جۆراوجۆر كە تیایدا (145) رۆژنامەنوس و كەنالًی راگەیاندن سكاڵایان لای سەنتەری میترۆ تۆماركردووە و لەو رووداوانەدا (173) پیًشیًلكاری لەو روداوانەدا تۆماركراون

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.سااَنی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.



PM:02:15:11/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌