وێنەگری منداڵە سورییەکە باس لە کاتى گرتنى وێنەکە دەکات



وێنەگری ئەو منداڵەی کە بووە سیمبولی جەنگ و چەوسانەوەی هاوڵاتیانی سوریا  ڕایگەیاند کاتێک منداڵەکەم بینی بەدەستی دەموچاوی سڕی و تەماشای خوێنەکەی دەستی کرد گریام.

مەحمود ئەبو شێخ ئەو وێنەگرەی کە دیمەنی منداڵەکەی تۆمارکردبوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە حەدەس وتی"وامزانیبووە منداڵەکە بەسەختی برینداربووە چونکە هیچ قسەیەکی نەدەکرد و داوام لە تیمی فریاکەوتنکرد بە پەلە فریایی بکەون، بەڵام دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە دەرکەوت برینەکەی سوکە".

وتیشی"ترسی منداڵە لەوێدا بەرە بەرە کەمبوویەوە کە لە ئوتومبیلە فریاکەوتنەکەدا خوشکەکەی بینی".

وێنەگرەکە کەچالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە ئاماژەی بەوەکرد ڕۆژانە وێنەیەکی زۆری ڕووداوەکان دەگرێت بۆ ئەوەی " کۆمەڵکوژی ڕژێمی ئەسەد لە دژی هاوڵاتیانی سووری  دیکۆمێنتبکات".

وتیشی "٣ خولەک دوای بۆردومانکردنی بیناکە گەیشتمە ناوچەکە ، خێزانەکەی عومران سەرجەمیان لەژێر داروبەردووی بیناکەدا گیریانخورادبوو ، عومرانیش یەکەم کەسبوو کە ڕزگارکرا دواتر خوشکێکی عومران کەتەمەنی ٦ بۆ ٧ ساڵانبوو ڕزگارکرا، لە پاشاندا خوشکێکی تەمەن ١١ ساڵانی دیکەی ڕزگارکرا ".

ئاماژەی بەوەشکرد " لەدوای منداڵەکان باوکی عومران لە ژێر داروبەردوەکاندا ڕزگارکراو لە کۆتایشدا دایکی ڕزگارکرا کەبەهۆی  گیرخواردنی لەژێر بەردەکاندا کارێکی ئاسان نەبوو".

ڕاشیگەیاند " کاتژمێرێک دوای ئەوەی خێزانەکە ڕزگارکران بیناکە هەرەسی هێنا و بەتەواوی ڕوخا".

شەوی چوارشەممە هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا بۆردومانی گەڕەکی قەتەرجی شاری حەلەبیانکرد و بەهۆیەوە ماڵی هاوڵاتیەک خاپووربوو  .

منداڵێکی پێنج ساڵان بەناوی عومران دەقنیش یەکێکبوو لە ئەندامانی ئەو خێزانە کە ڤیدیۆی دوای ڕزگارکردنی منداڵەکە لە ژێر بینا ڕوخاوەکەدا دەنگدانەوەی میدیا ناوخۆو جیهانیەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا عومران واده‌رده‌كه‌وێت کە ده‌مووچاو و لاشه‌ی به‌ تۆز و خۆڵ داپۆشراوه‌. به‌شێك له‌ رووخسار و سه‌ری بریندار بووه‌، و ده‌خرێته‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی فریاگوزارییه‌وه‌. عومران كاتێك ده‌بینێت وێنه‌ی ده‌گیرێت ده‌یه‌وێت هه‌ندێک رووخساری خۆی پاك بكاته‌وه‌ به‌ڵام كاتێك ڕووخساری پاك ده‌كاته‌وه‌ ده‌بینێت ده‌سته‌كانی خوێناوی ده‌بن، ئیتر ده‌سته‌كانی به‌و كورسییه‌ ده‌سرێت كه‌ له‌سه‌ری دانیشتووه‌.

عومران لە نەخۆشخانەی ئێم ١٠ چارەسەری بۆکراو و هەر ئەو شەوە لە نەخۆشخانەکە هاتە دەرەوە .

 

NRT>TV



PM:12:52:20/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌