سەندیكای رۆژنامه‌نوسان و میترۆ پلان بۆ كاری هاوبەش دادەنێن



بە ئامانجی فشاری زیاتر لەسەر دەسەڵات بۆ كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لەسزا، سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان گفتوگۆ لەسەر كاری هاوبەش دەكەن.

ئه‌مڕۆ یەكشەممە 22ی ئابی 2016، كاروان ئەنوەر، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان كوردستان سەردانی سەنتەری میترۆی كرد و له‌گه‌ڵ ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ره‌كه‌ كاری هاوبەشی هەردولایان بۆ فراوانكردنی ئازادیی رۆژنامەنوسی و سەروەریی یاسا تاوتوێ كرد .

لە كۆبونەوەكه‌دا سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسان كوردستا ریگەیاند:  پێویستمان بە دانانی پلانی هاوبەشە بە ئامانجی گوشاری زیاتر لەسەر دەسەڵات بۆ كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لەسزا و سەروەریی یاسا و دۆزینەوەی ئه‌وانه‌ی تاوان بەرامبەر رۆژنامەنوسان ده‌كه‌ن.

سەنتەری میترۆ بەگەرمی پێشوازی لە پێشنیازی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان كرد و بڕیارە لە داهاتوودا هێڵه‌ گشتییه‌كانی ئەم هەماهەنگییە دیاری بكرێت و كار بكرێت بۆ دروستكردنی گروپێكی فشار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
 
WESTGA-NEWS


PM:04:17:22/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌