ئەمنستی ئینتەرناشناڵ هۆشداری دەداتە حكومەتی عیراق



رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناڕەزایی خۆی بەرامبەر حكومەتی عیراق دەربڕی لەسەر لەسێدارەدانی جێبەجێكردنی فەرمانی ٣٦ تۆمەتبار.
 رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لەبەیاننامەیەكدا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر حكومەتی عیراق دەربڕی لەسەر لەسێدارەدانی ٣٦ تۆمەتبار بەتۆمەتی روداوەكەی سەربازگەی سپایكەر.
ئاماژە بەوەشكراوە، زۆرێك لە لەسێدارەدراوەكان لە‌ژێر ئەشكەنجەدا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە‌و قسەیان كردوە‌، هەروەها رێكخراوەكە حكومەتی عیراقی ئاگاداركردۆتەوە، ئەو حوكمانە بە هەڵپەسێردراوی بهێڵێتەوەو جێبەجێیان نەكات، تا دادگاییەكی شەفاف و دادپەروەر‌ دۆسیەكە بەڕێوە دەبات.
جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی سەربازگە سپایكەر لەلایەن داعشەوە داگیر كرا، ١٧٠٠ سەربازی عیراقی تێدا كوژرا كە زۆربەیان شیعە بون.
 
Radionawa


AM:10:52:24/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌