میترۆ پێشوازی لە مولتەقای میدیاكارانی عێراق دەكات



میترۆ، سلێمانی

سەنتەری مترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان و مولتەقای میدیاكارانی عێراقی هەماهەنگی دەكەن بۆ كاری هاوبەش، ڕێكخەری مولتەقایش كارەكانی میترۆ بەرز دەنرخێنێت. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 27 ی ئابی 2016 لە ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، كۆبونەیەكی هاوبەش لە نێوان وەفدێكی مولتەقای میدیاكارانی عێراقی و سەنتەری میترۆ ،بەڕێوەچوو.

نوری حەمدان بەڕێوبەری مولتەقا ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو، خۆشحاڵی دەربڕی كە مولتەقاو میترۆ بتوانن لە ئایندەدا كاری هاوبەش بكەن لە پێناو یەكخستنی هەڵوێستەكان بۆ بەرگری كردن لە ڕۆژنامەنوسان و میدیاكارنی عێراقی. حەمدان داخوازی مولتەقاكەی خستەڕوو داوای لە میترۆ كرد سەرۆكایەتی ئەو لیژنەیە بخەنە ئەستۆ كە بۆ پێشبڕكێەك لەسەر ئاستی عێراق بۆ رۆژنامەنوسان ڕێكدەخرێت.

پێشبڕكێ كە بۆ هەڵبژاردنی باشترین ڕاپۆرت، ستۆری، گۆشەی رۆژنامە، وێنەی كاریكاتێری، بەرنامەی تەلەفزیۆنی دەبێت، تیایدا باشترینیان خەڵات دەكرێت.

لەمبارەیەوە میترۆ پێشوازی لە داواكەیان كرد لەپێناو هاندانی ڕۆژنامەنوسان و پێشخستنی كاری میدیایی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

مولتەقای میدیاكارانی عێراقی یەكێكە لە دەزگاكانی سەندیكای نیشتیمانی رۆژنامەنوسانی عێراق، ساڵانە پێشبركێیەك بۆ میدیاكاران و رۆژنامەنوسان رێكدەخات.



AM:11:45:28/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌