ده‌زگای دواڕۆژ بۆ رووناكبیری و راگه‌یاندن له‌و رۆژه‌وه كه دروست بووه
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاتووه‌ته مه‌یدان كه ده‌زگایه‌كی بێلایه‌ن و
عه‌لمانی و پێشكه‌وتنخواز بێت و به یه‌ك مه‌ودا له هه‌موو حزب و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه دوور بێت كه ئه‌مه‌ش كارێكی زه‌حمه‌ته
به‌تایبه‌ت له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا كه زۆرجار ناسنامه‌كان ده‌گۆڕێن و
كارته‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن له كاتێكدا كه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسی گه‌وره‌یان دروستكردووه بۆ ئه‌زموونه پڕ
هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كه‌ی كورد و تێكڕای كۆمه‌ڵی كورده‌واری له باشووری
كوردستاندا.
هه‌ندێجاریش كه هه‌ڵتۆقین و ته‌نانه‌ت ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكی نێوان پێكهاته
سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بنه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی
بشێوێنێت بێده‌نگییه‌كی به‌رپرسیارانه زۆر چاكتره له‌وه‌ی به مه‌رام و
بێ مه‌رام له رووی راگه‌یاندنه‌وه رووداوه‌كه گه‌وره بكرێت، چونكه
ئه‌زموونی پارته سیاسییه‌كانی عێراق به حزبی شیوعی عێراقیشه‌وه و
هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان له
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا هه‌موویان به لاوازبوونی ئه‌و حزبانه
كۆتاییان هاتووه، دواجاریش بزووتنه‌وه نیشتمانییه‌كان و جه‌ماوه‌ری گه‌ل
زه‌ره‌رمه‌ندبوون تیایدا و پاش ماوه‌یه‌ك لایه‌نه لێكترازاوه‌كان كه
هه‌ست به ئاكامه خراپه‌كانی جیابوونه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌موو هه‌وڵ و
توانایه‌كیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ نزیكبوونه‌وه و دروستكردنی هاوپه‌یمانی و
بگره سه‌رله‌نوێ یه‌كگرتنه‌وه‌ش وه‌ك له ئه‌زموونه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بینیمان و ده‌یبینین. بۆیه
كه‌سایه‌تییه به‌رپرسیاره‌كان بۆ نموونه جه‌نابی مام جه‌لال پاش
ئه‌زموونێكی تاڵ و دژوار له‌و ململانێیانه‌دا په‌یامی چه‌پكه‌گوڵ و
پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردنی كرده ستراتیج و به‌چاوی
ره‌خنه‌گرانه‌وه ده‌ڕوانێته رووداوه ناخۆشه‌كانی كه‌رتبوون و دڕدۆنگی.
ده‌زگای دواڕۆژ بێ‌ئاگا نيیه له گیروگرفته‌كان و ته‌نانه‌ت له ململانێى
ناوخۆی حزبه كوردستانییه‌كانیش، به‌م رووداوه‌ی رۆژی 1ی ئه‌یلولیشه‌وه
له‌ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و راگه‌یاندنی ره‌وتی
(ناوه‌ندی بڕیار). هه‌رچه‌نده ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه به روواڵه‌ت
په‌یوه‌ندی ته‌نیا به ژیانی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه
هه‌یه، به‌ڵام راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كارده‌كاته سه‌ر تێكڕای پڕۆسه‌ی
سیاسی و سه‌ر ژیانی جه‌ماوه‌ر له‌كاتێكدا كه قه‌یرانی دارایی و حوكمڕانی و
هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریسته‌كانی داعش ئاسۆیه‌كی تاریك له كوردستاندا وێنا
ده‌كه‌ن.
بۆیه هه‌ڵوێستی راست و دروست به‌لای دواڕۆژه‌وه بواردانه به
خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و هه‌وڵی دڵسۆزانه‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بیر و
بۆچوونه‌كان له رێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و شێوازه‌كانی دیكه‌ی سه‌لماندنی
خه‌مخۆرییه‌وه به‌تایبه‌ت كه هێشتا ته‌واوی جه‌مسه‌ری مه‌سه‌له‌كان و
ورده‌كاریی هۆكاره‌كان و هه‌ڵوێستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاشكرانه‌كراون و
پێمانوایه باشترین رێگه بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كانی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی گشتییه له‌سه‌ر بنه‌ما
دیموكراسییه‌كان و ئه‌و شێوازه‌ی حزبه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی جیهان جێبه‌جێی
ده‌كه‌ن.
دواڕۆژ