كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم سەردانی میترۆ دەكات



كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم سەردانی میترۆ دەكات
 
میترۆ، سلێمانی
 
كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، كارو چالاكییەكانی سەنتەری میترۆی بە ئیجابی وەسفكردو پاڵپشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی بۆ فراونكردنی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
 
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە كێن گرۆس كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی ئۆفیسی سەرەكی سەنتەری میترۆی كرد لە شاری سلێمانی و بە گەرمی لە لایەن كارمەندانی رێكخراوەكەوە پێشوازی لێكرا.
  
سەرەتا بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان پیرۆزبایی لە بەڕێز كروس كرد بە بۆنەی دەست بەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و هیوای خواست پەیوەندی كونسوڵگەری و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەردەوام بێت بە ئامانجی فراوانكردنی ماف و ئازادییەكان و پرۆسەی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان.
 
هەروەها تیشكی خستە سەرچالاكییەكانی سەنتەر لە بواری چاودێری كردنی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و ئاستەنگەگانی بەردەم كاری رۆژنامەنوسان و دوا پرۆژەی سەنتەر كە چاودێری كردنی مافی بەدەستهێنانی زانیارییەو ئاستی جێبەجێكردنی لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم.
 
 
بەڕێز گروس خۆشحاڵی بۆ دیدارەكە دەربڕی و باسی لەوەكرد كە ئەوان ئاگاداری كارەكانی سەنتەری میترۆن وەك چاودێرێك بۆ رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان كارو چالاكییەكانی سەنتەری میترۆی بە ئیجابی وەسفكردو پاڵپشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی بۆ فراونكردنی ئازادی میدیا لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.


PM:06:37:09/09/2016




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌