سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشکردنە سەر تیمی رووداو لە بەغدا دەکات



سەنتەری میترۆ بۆ بەرگریکردن لە مافی رۆژنامەڤانان ئیدانەی هێرشکردنە سەر تیمی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەغدا و، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات دەستدرێژیکردنە سەر رۆژنامەڤانان بووەستێنێت و، پارێزگاری لە گیانی رۆژنامەڤانان بکات.

سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "چەند ئەندامێکی میلیشیاکان دەستدرێژیان کردە سەر تیمێکی تۆڕی میدیایی رووداو و ئامێرەکانیان شکاندن و کامێرا و ئامێرەکانی پەخشی راستەوخۆیان دزین".

هێزە ئەمنییەکان لەشاری بەغدا لەکاتی گواستنەوەی دیمەنی شوێنی تەقینەوەکانی شەوی هەینی 9-9-2016 شەقامی فەلەستینی شاری بەغدا، کە بووە هۆی کوژرانی 15 کەس، هێرشیان کردە سەر تیمی تۆڕی میدیایی رووداو.

بەهمەن حەسەن، پەیامنێری رووداو و کامیرامانەکەی رۆژی شەممە 10-9-2016 لەکاتی گواستنەوەی دیمەنی شوێنی تەقینەوەکانی شەوی هەینی لە بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و رێگەیان نەدا رووداو دیمەنی شوێنی رووداوەکە راستەوخۆ بۆ بینەران بگوازێتەوە، هاوکات ئامێری گواستنەوەی راستەوخۆی تیمی روودایان شکاند.
 
 
رووداو
 
 


PM:05:07:10/09/2016




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌